سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

راكان جبوری دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق

بڵاوکراوەتەوە لە : 24 تشرینی دووەم 2020

راكان جبوری دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 درەو:
بڕیارە راكان جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك وەك پەرلەمانتار عێراق سوێندی یاسایی بخوات و فەلاح یایچلی قایمقامی بە وەكالەتی كەركوك شوێنی بگرێتەوە، ئەگەر قایمقامی كەركوك ( كامیل ساڵەیی) بگەڕێتەوە كە لە پشكی پارتیەو وازی هێناوە  ئەوا تا هەڵبژاردنی یاخود دانانی پارێزگاری نوێی كەركوك پۆستی پارێزگار لای پارتی دەمێنێتەوە.
 بە پێی زانیارییەكان راكان جبوری كە لە هەڵبژاردنی 2018ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كاندیدی ( هاوپەیمانی عەرەبی) بوو لە كەركوك (10 هەزارو 702) دەنگی بەدەستهێنابوو بڕیارە بچێتە پەرلەمان و سوێندی یاسایی بخوات.
راستەوخۆ دوای پارێزگار دەسەڵاتەكانی دەگوازرێتەوە بۆ قایمقامی ناوەندی كەركوك كە لە ئێستادا ( فەلاح یایچلی)یە لە پێكهاتەی توركمانەو بە وەكالەت لەو پۆستەدایە چونكە ئەو پۆستە پشكی كوردەو لەناو كوردیشدا لای پارتی دیموكراتی كوردستان بووە، ( كامیل ساڵەیی) لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر گەڕایەوە سەر كارەكەی بەڵام دواتر وازی لە پۆستەكەی هێنا، خۆ ئەگەر بگەڕێتەووە سەر پۆستەكە ئەوا هەتا ئەو كاتەی پارێزگاری نوێ دادەنرێت كامیل ساڵەیی كە لە پشكی پارتی دیموكراتی كوردستانە دەبێتە پارێزگاری بەوەكالەتی كەركوك.

ئەمە لە كاتێكدایە كە بە بڕیاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق  (25) بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك رادەستی ئەو حزبە دەكرێتەوەو بڕیارە لەم چەند رۆژەدا پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو بارەگایانەی وەربگرێتەوە.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان