سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كاری قاچاخچێتی لەنێوان هەرێم‌و عێراق دەستپێدەكاتەوە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 تشرینی دووەم 2020

كاری قاچاخچێتی لەنێوان هەرێم‌و عێراق دەستپێدەكاتەوە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


(درەو): 
ماوەیەكە قاچاخچێتی لەنێوان سنوری ئیدارەی هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی عێراق لە نزیك قەزای كفری سەربە ئیدارەی گەرمیان، سەریهەڵداوەتەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە گەرمیان بە (درەو)ی راگەیاند، كۆمەڵێك چەكدار كە هەندێكیان پلەی سەربازییان هەیە، ماوەیەكە لە گوندی (حەمكوڵ) لەودیو قەزای كفری، لەبەرامبەر بڕی (75 هەزار) دینار، ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەكان لە سنوری هەرێمەوە دەپەڕێننەوە بۆ ناو سنوری ئیداریی حكومەتی عێراق.
ئەم جموجوڵە نوێیە دوای ئەوەدێت ماوەیەكە حكومەتی عێراق لە بازگەی "كارێز" لە نزیك كفری رێگری لە هاتوچۆی ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەكان دەكات كە لە هەرێمی كوردستانەوە دەڕۆن. 
بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، چەند شەوێك لەمەوبەر، هێزێكی ئاسایش چونەتە گوندی حەمكوڵ بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی ئەو چەكدارانە، هێزەكە تا كاتژمێر (2)ی شەو لەناوچەكە بووە‌و چەكدارەكانی نەبینیوە، بەڵام هەر كە هێزەكەی ئاسایش ناوچەكەیان چۆڵكردووە، چەكدارەكان سەرلەنوێ گەڕاونەتەوە. 
ئەو بارانەی كە لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی ناوچەكانی عێراق دەكرێت زۆربەی بریتین لە كەلوپەلی بیناسازی، حكومەتی عێراق رێگری لە رۆیشتنی ئەو بارانە دەكات، چەكدارەكان بەرێگەی قاچاخ، ئەو بارانەی بە پشتی بارزگەكەی حكومەتی عێراقدا دەرباز دەكەن. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

هەلی کار و مافی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان