سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی لامەركەزی كۆدەبنەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 تشرینی دووەم 2020

یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی لامەركەزی كۆدەبنەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
بڕیارە لە دوو رۆژی داهاتوودا یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بە بێ بزوتنەوەی گۆڕان یەكەم كۆبونەوە لەسەر پرسی لامەركەزی بكەن.
بە پێی زانیاریەكانی (درەو) پارتی و یەكێتی لەسەر ئاستی تیمی حكومەت كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی لامەركەزی، ئەندامانی وەفدەكەی پارتی( پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەیران)ەو ئەندامانی یەكێتی (ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و یوسف گۆران بەرپرسی نوسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران) پێكهاتووە، وەفدەكە لەسەر ئاستی تیمی یەكێتی و پارتیە لە ناو حكومەت و تیمی بزوتنەوەی گۆڕان بەشدار پێنەكراوە لەو كۆبونەوە.
یەكێك لەو داواكارییانەی كە لە نامەكەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی ئاراستەی پارتی كراوە، جێبەجێكردنی پرسی لامەركەزیە، لەبەرامبەر ئەو داواكارییەی یەكێتی دوێنێ پارتی داوای كۆبونەوەی كردووە لەسەر ئەو پرسە. 
لە ئێستادا یەكێتی داوای لامەركەزی ئیداری و دارایی دەكات و پارتیش  رەزامەندە بە لامەركەزی بەڵام تەنها لامەركەزی ئیداری، بەو پێیەی لە بەرنامەی كابینەی نۆیەمدا ئاماژە بە جێبەجێكردنی لامەركەزی كراوە.  

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 55 خولەک

هه‌ڵه‌ كوشنده‌كان له‌ جه‌نگی ئێران و عێراقدا: سه‌دام و خومه‌ینی له‌ رووانگه‌ی ستراتیژیی كلاسیكییه‌وه‌

null
پێش 9 کاتژمێر

داهاتی سنوری سلێمانی (17%) كەمیكردووە

null
٢٣ ئەیلوول ٢٠٢٦

تەسنیم: دەبێت عێراقچی داوای لێبوردن بكات