سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دیزانی هەرێمی كوردستان لە فرەبازنەییدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 تشرینی یەکەم 2020

دیزانی هەرێمی كوردستان لە فرەبازنەییدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی: ئارام جەمال – دانا جەمیل 
پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (19/12/2019) لە پەرلەمانی عێراق پەسەند كراوە، بە پێی پرۆژە یاساكە هەر پارێزگایەك دابەش دەبێت بۆ چەند بازنەیەك.
•    هەر كورسیەك نوێنەرایەتی ( 100 هەزار) دانیشتوان دەكات
•    هەر پاێزگایەك بە پێی چەند جارەی (100 هەزار) كەس بەسەر چەند بازنەیەكی هەڵبژاردندا دابەش دەبێت.
•    سیستمی هەڵبژاردنەكە ( براوەی یەكەم) و ( یەك دەنگی نەگوێزراوەیە)
•    بەپێی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی فیدراڵی عێراق لە ساڵی 2019دا ژمارەی دانیشتوان و بەركەوتەو كێشی كورسی لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:


لەبەر رۆشنایی ئەو سیستمی هەڵبژاردنەی لە پرۆژە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووە، سنوری ئێداری قەزاكان بەپێی ژمارەی دانیشتوانی بەسەر بازنەی هەڵبژاردنی تاك كورسی و فرە كورسی دابەش دەبن.

•    پارێزگای سلێمانی
ژمارەی دانیشتوانی : ( 2 ملیۆن و 219 هەزارو 193)
ژمارەی بەركەوتەی كورسی: 18 كورسی 
كێشی یەك كورسی: (123 هەزارو 289) كەس
كۆی ژمارەی بازنەكانی پارێزگای سلێمانی : 10 بازنە
كۆتای ژنان: 4 

 

•    پارێزگای هەولێر
ژمارەی دانیشتوانی : ( 1 ملیۆن و 903 هەزارو 609)
ژمارەی بەركەوتەی كورسی: 15 كورسی 
كێشی یەك كورسی: (126 هەزارو 907) كەس
كۆی ژمارەی بازنەكانی پارێزگای هەولێر : 7 بازنە
كۆتای ژنان: 4 

 

•    پارێزگای دهۆك
ژمارەی دانیشتوانی : ( 1 ملیۆن و 326 هەزارو 558)
ژمارەی بەركەوتەی كورسی: 11 كورسی 
كێشی یەك كورسی: (120 هەزارو 596) كەس
كۆی ژمارەی بازنەكانی پارێزگای دهۆك : 7 بازنە
كۆتای ژنان: 3 


•    پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

ئەنجومەنی نوێنەران حكومەتی عێراق پابەند دەكات

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

تا ئێستا (307) هێرش كراوەتە سەر هەرێمی كوردستان