هەواڵ
هەواڵ
قوباد تاڵەبانی چوار كەس لە تیمەكەی دەكاتە راوێژكارو بریكاری وەزیر
بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئاب 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئاب 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
بە چوار فەرمانی تایبەت كە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی جكومەتی هەرێمی كوردستانی بەسەرەوەیە، پلەی چوار كەس لە تیمی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرزكراوەتەوە بۆ راوێژكار و بریكاری وەزارەت.
فەرمانەكان كە واژووی سەرۆكی حكومەتی بەسەرەوەیە بەم شێوەیە هاتووە:
1- بەفەرمانی ژمارە (86) كە لەرۆژی 9/7/2020 بە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ناونیشانی ( ئەژی عەبدولقادر ئەحمەد) گۆڕاوە بۆ راوێژكار لەسەر میلاكی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
2- بەفەرمانی ژمارە (87) كە لەرۆژی 9/7/2020 بە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ناونیشانی ( ژوان سابیر ئیسماعیل) گۆڕاوە بۆ بریكاری وەزارەت لەسەر میلاكی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
3- بەفەرمانی ژمارە (88) كە لەرۆژی 9/7/2020 بە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ناونیشانی ( د. پێشەوا عەبدولخالق محەمەد) گۆڕاوە بۆ راوێژكار لەسەر میلاكی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.
4- بەفەرمانی ژمارە (89) كە لەرۆژی 9/7/2020 بە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ناونیشانی ( سەمیر تۆفیق جافر) گۆڕاوە بۆ راوێژكار لەسەر میلاكی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران.