سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

كۆمەڵ كورسییە بەتاڵەكەی چۆن پڕدەكاتەوە ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تەمموز 2020

كۆمەڵ كورسییە بەتاڵەكەی چۆن پڕدەكاتەوە ؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
كورسییە بەتاڵەكەی سۆران عومەر لە پەرلەمانی كوردستان كۆمەڵی ئیسلامی سەرقاڵكردووە، دوو كەس كاندیدن بۆ پڕكردنەوەی كورسییەكە.
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی پەسەندكرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند سەرچاوەیەكەوە لەناو كۆمەڵی ئیسلامی دەست (درەو) كەوتوون، بەپێی ڕیزبەندی دەنگی كاندیدەكانی كۆمەڵی ئیسلامی لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لەناو كاندیدە دەرنەچووەكانی كۆمەڵدا مەروان گەڵاڵی دەنگی زۆرینە هەیە‌و دەتوانێت كورسییەكەی سۆران عومەر لە پەرلەمانی كوردستان پڕبكاتەوە.
مەروان گەڵاڵی كە لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستاندا سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ بوو، بەمدواییە لە كۆنفرانسە ناوخۆییەكانی كۆمەڵدا وەكو ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵ هەڵبژێردرایەوە‌و هاوكات بوو بە بەرپرسی مەڵبەندی سۆرانی كۆمەڵ، گەڵاڵی پەرلەمانتاری خانەنشینە‌و بەپێی زانیارییەكانی (درەو) رەتیكردوەتەوە كورسییەكەی سۆران عومەر پڕبكاتەوە‌و دەیەوێت لە پۆستە حزبییەكەیدا بمێنێتەوە.
لەدوای مەروان گەڵاڵی لەناو كاندیدە دەرنەچووەكانی كۆمەڵدا، (عومەر گوڵپی) بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی كاروباری كۆمەڵایەتی سلێمانی دەنگی زۆرینەی هەیە.
(درەو) زانیویەتی لەناو كۆمەڵدا گفتوگۆ هەیە لەبارەی ئەوەی ئایا عومەر گوڵپی كورسییەكەی سۆران عومەر لە پەرلەمان پڕیبكاتەوە یاخود لە پۆستەكەی خۆی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری كۆمەڵایەتی سلێمانی بمێنێتەوە، لەناو مەڵبەندی سلێمانی كۆمەڵدا چەند كەسێك چاویان لە وەرگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری كۆمەڵایەتی سلێمانییە‌و خوازیارن عومەر گوڵپی دەستبەرداری پۆستەكەی ببێت‌و شوێنەكەی سۆران عومەر پڕبكاتەوە.
لەبەرامبەردا بۆچونێكی تر لەناو كۆمەڵدا هەیە كە خوازیارە عومەر گوڵپی لە شوێنی خۆی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی كاروباری كۆمەڵایەتی سلێمانی بمێنێتەوە‌و كاندیدی دوای ئەو كە (كامەران بابان زادە)یە كورسییەكەی سۆران عومەر پڕبكاتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە

null
پێش 11 کاتژمێر

ئەنجومەنی نوێنەران حكومەتی عێراق پابەند دەكات

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟