سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

موچەی پەرلەمانتاران 50% كەمكراوەتەوە 71یشیان قستی ئۆتۆمبێلیان لایە

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 تەمموز 2020

موچەی پەرلەمانتاران 50% كەمكراوەتەوە 71یشیان قستی ئۆتۆمبێلیان لایە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 
پەرلەمانتاران موچەی مانگی شوباتی 2020 یان وەرگرت و زۆرینەیان ( ملیۆنێك و 500هەزار) دیناریان وەرگرت.
بە پێی بەدواداچونەكانی (درەو) كە لە ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیەوە وەرگرتووە، (71 ) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەم شێوەیە موچەیان وەرگرتووە:
•    50%ی موچەكەیان كەمكراوەتەوە واتا لە (8 ملیۆن و 84 هەزار) دینارەوە كراوە بە (4 ملیۆن و 42 هەزار) دینار.
•    مانگانە بڕی (360 هەزار) دیناریان لێدەبڕێت بۆ كرێ و خزمەتگوزاری شوقەی نیشتەجێبوون.
•    بڕی ( 2 ملیۆن و 160 هەزار ) دینار  بۆ قیستی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی كە ئۆتۆمبێلیان بە قیستی پەرلەمان راكێشاوەو مانگانە قیستەكەیان دەدەنەوەو ( بە پێی زانیارییەكانی درەو ئۆتۆمبیلەكان بایی نزیكەی 85 هەزار دۆلار بووە زۆرینەیان ئۆتۆمبێلەكەیان فرۆشتۆتەوە).
•    كۆی  گشتی ئەو موچەیەی وەریان گرتووە بۆ ئەم مانگە ( ملیۆنێك و 570 هەزار) دینار بووە.
•    بەڵام ئەو پەرلەمانتارانەی بە قیست ئۆتۆمبێلیان رانەكێشاوە ( 3 ملیۆن و 700 هەزار) دیناریان وەرگرتووە. 
•    پەرلەمانتارانی خانەنشینكراو 50%ی موچەكەیان لێبڕدراوە لە ( 6 ملیۆن و 560 هەزار) دینارەوە بووە بە ( 3 ملیۆن و 250 هەزار) دینار.

• وەزیر و پلە تایبەتەكانیش 50%ی موچەكەیان لێبڕدراوە 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە

null
پێش 13 کاتژمێر

ئەنجومەنی نوێنەران حكومەتی عێراق پابەند دەكات

null
١٦ ئازار ٢٠٢٦

عێراق چۆن نەوتەكەی دەیەگەیەنێتە بەرندەری جەیهان؟