سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

كۆبونەوەكەی بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی هەڵوەشێنرایەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 ئایار 2020

كۆبونەوەكەی بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی هەڵوەشێنرایەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
بڕیاربوو ئێوارەی ئەمڕۆ لە باخەكەی لە مێرگەپانی ناوچەی سلێمانی، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئێوارە خوانێك بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی پارتی رێكبخات و تیایدا ژمارەیەك لە سەركردەكانی یەكێتی بەشداری لەو خوانەدا بكەن، بەڵام كاتەكە تێپەڕی و ئێوارە خوانەكە نەكرا.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو) مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ناڕازیی بووە لەسەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمان، لەكاتێكدا كە هێشتا پارتی بڕیاری خۆی بۆ كۆبونەوە لەگەڵ یەكێتی یەكلانەكردۆتەوە.
ناڕەزاییەتیەكەی مەسعود بارزانی گەشتەكەی مێرگەپانی نێچیرڤان بارزانی هەڵوەشاندەوە، نێچیرڤان بارزانی لەدوای هەڵبژاردنی هاوسەرۆكانی نوێی یەكێتیەوە هەوڵی نێوەندگیری و لێكنزیك كردنەوەی یەكێتیە نوێیەكان و پارتی دەدات، بەڵام چەند جارێك لەلایەن مەسرور بارزانیەوە هەوڵەكانی رووبەروی شكستكراوەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی جارێك ماڵەكەی خۆی و جارێكی تر بارەگای سەرۆكایەتی هەرێمی كردە خانەخوێ بۆ كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی وپارتی، بەڵام هەردووجارەكە كۆبونەوەكان هەڵوەشێنرانەوە. 
ماوەیەكە نێچیرڤان بارزانی نیگەرانە لە مامەڵەو بڕیارەكانی مەسعود بارزانی مامی و مەسرور بارزانی ئامۆزای بەتایبەتیش لە پرسی پەیوەندیەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و هەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتاران لە رۆژی 7ی ئایاردا، نێچیرڤان بارزانی دەیەوێت بارەگای سەرۆكایەتی هەرێم، بكاتە شوێنی لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان و درووستكردنی كۆدەنگیەك كە خۆی تێیدا سەنتەر بێت، بەڵام هەوڵەكانی لێ تێكدەدرێت، بۆیە ئێستا هەوڵەكانی هێناوەتە دەرەوەی بینای سەرۆكایەتی هەرێم و بەشێوەی نافەرمی نەخشەی پەیوەندیەكی نوێی خۆی لەگەڵ سەركردایەتیە تازەكەی یەكێتی دادەدرێژێت.
نێچیرڤان بارزانی هەركات لەناو پارتی و خانەوادەكەی روبەرووی ئاستەنگ بوبێتەوە، روی ئاراستەكەی كردۆتە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، جاران لە مام جەلال و ئێستاش لە لاهور شێخ جەنگی و بەرهەم ساڵح.
لە كۆندا مەسعود بارزانی نیگەران بوو لە دەستوەردانی جەلال تاڵەبانی لە ناكۆكیە ناوخۆییەكانی بنەماڵەكەی، ئێستاش نیگەرانە لە پەیوەندییەكانی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەركردایەتی نوێی یەكێتی، رەنگە ئەمە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی كۆبونەوەكەی نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح بووبێت ..

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 19 خولەک

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
پێش 12 کاتژمێر

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە

null
پێش 22 کاتژمێر

ئەنجومەنی نوێنەران حكومەتی عێراق پابەند دەكات