سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

بارزانی لە بارزانەوە بە سكایپ بەشداری كرد 

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 نیسان 2020

بارزانی لە بارزانەوە بە سكایپ بەشداری كرد 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو): 
مەسعود بارزانی لە رێگەی سكایپەوە بەشداری كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی كردوو، كاندیدی حزبەكەی بۆ پۆستە وزاریەكانی بەغداد و پشكی یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕانی یەكلاكردەوە.
ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەڵاحەدین كۆبوەوە، كۆبونەوەكە هاوكات بوو لەگەڵ گرژیەكانی ئەم دوایەی نێوان پارتی و یەكێتی و نزیك بونەوەی وادەی پێكهنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق.
بە پێی ئەو زانیاریانەی كە لەچەند سەرچاوەیەكی ئاگاداری ناو پارتیەوە دەست (درەو) كەوتوون، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە رێگەی سكایپەوە لە بارزانەوە بەشداری لە كۆبونەوەكەدا كردووە، بەو هۆیەوە میدیای فەرمی پارتی هیچ وێنەیەكی كۆبونەوەكەی بڵاونەكردەوە.
(درەو) زانیویەتی لە كۆبوەنەوەكەدا مەكتەبی سیاسی پارتی كاندیدی حزبەكەی بۆ وەرگرتنی پۆستە وزارییەكانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراقی یەكلاكردۆتەوە، (فوئاد حسێن) وەك خۆی كاندیدكراوەتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی دارایی عێراق، لەبری (بەنگین رێكانی) كە ئێستا وەزیری ئاوەدانكردنەوەیە پارتی بۆ هەمان پۆست (یان هەروەزارەتێكی تركە پێشبینی دەكرێت وەزارەتی بازرگانی بێت)، (نازەنین وسو) ئەندامی سەركردایەتی حزبەكەی كاندید كردووە. 
مەكتەبی سیاسی پارتی رەزامەند بووە لەسەر ئەوەی هاوشێوەی كابینەی ئێستای حكومەت لە كابینەی نوێدا پۆستی وەزارەتی داد لای یەكێتی بێت.
هەر لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی پارتیدا رەزامەندی دراوە لەسەر ئەوەی ئەگەر پشكی كورد لە كابینەی نوێَی حكومەتی عێراق لە سێ وەزارەتەوە بۆ چوار وەزارەت زیاد بكرێت وەزارەتە زیادكراوەكە بدرێت بە بزوتنەوەی گۆڕان، (درەو) زانیویەتی لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا هەریەكە لە (یوسف محەمەد) سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا و (جەلال جەوهەر) ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەكە چاویان لە وەرگرتنی ئەو پۆستە وزاریەیە، بەڵام تا ئەمساتە چانسی جەلال جەوهەر بەهێزترە.
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
پێش 4 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
پێش 16 کاتژمێر

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە