سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

55 كورد لە ئەوروپا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 نیسان 2020

55 كورد لە ئەوروپا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
(55) هاوڵاتی كورد لە وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوەو (958) هاوڵاتی كوردیش توشی كۆرۆنا بوون.
كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیكی كوردستانیان لە ئەوروپا (كەجەدەكە – ئەوروپا / KCDK-E) ئاماری گیان لەدەستدان و توشبوانی هاوڵاتیانی كوردی ئەوروپای بڵاوكردەوە كە تا ئێستا (55) هاوڵاتی كوردستانی لە ئەوروپا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و (958)ی دیكەش تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەپێی ئامارەكە تەمەنی زۆربەی قوربانیانی ڤایرۆسەكە لە دەورووبەری (60)ساڵدایە، بەڵام سەرباری ئەوەش منداڵی (4)ساڵیشیان لە ناودایە، كە گیانی لە دەستداوە.
 
دوێنێ كاروان جەمال تاهیر نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا بڵاویكردەوە كە هەریەك لە  (عومەری مام ڕەزا و ئەندازیار شاد حامد فەرەج و كەكە كامەرانی سەید مەجیدا) بەهۆی نەخۆشی كۆرۆناوە لە بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە  
بەپێی ئامارى كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیكی كوردستانیان لە ئەوروپا (كەجەدەكە – ئەوروپا / KCDK-E  ) زۆرترین هاوڵاتی كورد لە بەریتانیا بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە كە (20) هاوڵاتی كوردەو دوای ئەوەیش ئەڵمانیایە كە (11) هاوڵاتی كورد گیانیان لەدەستداوە، ئامارەكەی كەجەدەكە ئەوروپا بەمشێوەیەیەی خوارەوەیە:

?بەریتانیا: 20 كەس گیانی لەدەستداوە 

?ئەڵمانیا: 11 كەس گیانی لەدەستاوە 
?سوید: 10 كەس گیانی لەدەستداوە 
?فەرەنسا: 9 كەس گیانی لەدەستداوە 
?بەلجیكا: 5 كەس گیانی لەدەستداوە 

  بەپێی ئامارەكەی (كەجەدەكە)  ( 958) هاوڵاتی كورد توشی كۆرۆنا بوون بەم شێوەیە دابەشبوون بەسەر وڵاتاندا:
?بەریتانیا: 350 كەس
?ئەڵمانیا: 300 كەس
?فەرەنسا: 90 كەس
?هۆڵەندا: 54 كەس
?سوید: 45 كەس
?بەلجیكا:  42 كەس
?سویسرا:  37 كەس
?نەمسا:  34 كەس
?دانیمارك: 5  كەس
?كانەدا: 1  كەس

بەپێی ئامارەكەی (كەجەدەكە)، ( 121 ) هاوڵاتی كوردستانی لە ئەوروپا كەرەنتین كراون بەمشێوەیە:
بەریتانیا: 80 كەس
?سوید: 14 كەس
?فەرەنسا: 11 كەس
?هۆڵەندا: 7  كەس
?بەلجیكا: 5  كەس
?نەمسا: 4  كەس

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
پێش 6 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
پێش 18 کاتژمێر

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە