هەواڵ
بزوتنەوەی گۆڕان: لەگەڵ بڕین و پاشەكەوتی موچە نین
بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئازار 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئازار 2020
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
درەو:
بزوتنەوەی گۆڕان پاكێجێكی (6) خاڵی داوەتە سەرۆكایەتی حكومەت و لیژنەی باڵای قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان و تێدا دەڵێن" پشتیوانی بڕینی موچەو پاشەكەوت ناكەین".
سەرچاوەیەك لە لیژنەی باڵای قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند: تیمی وزاری بزوتنەوەی گۆڕان پاكێجێكی شەش خاڵیان داوەتە دەست سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە كۆبونەوەی رابردوودا لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دراییەوە دراوەتە دەست سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەنراوە كە ئەوە بۆچونی رەسمی بزوتنەوەی گۆڕانە.
ناوەڕۆك و پوختەی شەش خاڵەكەی بزووتنەوەی گۆڕان كە دەست (درەو) كەوتووە پێكهاتوە لە:
? بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ بڕینی موچە موچەخۆرانی هەرێم و پاشەكەوتی موچەدا نیە.
? چاكسازی و شەفافیەت لە بواری نەوت، كە خۆی دەبینێتەوە لە (داهاتی نەوت، خەرجیەكان، فرۆشی نەوت) و گرنگی جێبەجێكردنی سندوقی داهاتە نەوتییەكان.
?پێداچوونەوە بە خاڵە سنورییەكان و لەسەرجەم بوارەكاندا
? وەرگرتنی باج لە تەواوی كۆمپانیاكانی نەوت و ئەو كۆمپانیایانەی كە باج نادەن.
? وەرگرتنەوەی قەرز لە تەواوی كۆمپانیاو سەرمایەداران كە لە ئێستادا قەرزەكان گەیشتۆتە نزیكەی ( ترلیۆنێك) دینار.
? جێبەجێكردنی مادە گرنگ و سەرەكیەكانی یاسای چاكسازی كە لەپەرلەمانی كوردستان پەسەندكراوە، هەروەها یاسای چاكسازی یەك پاكێجەو تەنها لەم یاسایەدا كورتناكرێتەوە.