سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دەستلەكاركێشانەوەكەیان ئاراستەی قوباد تاڵەبانی كردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 ئازار 2020

دەستلەكاركێشانەوەكەیان ئاراستەی قوباد تاڵەبانی كردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
رەهبەر سەید برایم ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی و راهی رەهبەر سەید برایم ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی دەستیان لە پۆستەكانیان كێشایەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند: رەهبەر سەید برایم و راهی رەهبەر دوێنێ دەسلەكاركێشانەوەكەیان ئاراستەی قوباد تاڵەبانی كردووەو رایانگەیاندووە تەنها وەك ئەندامێكی سادەی یەكێتی دەمێننەوە.
ئەو سەرچاوەیە هۆكاری دەسلەكاركێشانەوەكەیانی گەڕاندەوە بۆ نەبوونی وەفا بەرامبەر بەو هەموو قوربانیدان و هەوڵانەی كە بنەماڵەكەیان لە پێناو یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا داویانە، كە لەدوای وەفاتی مام جەلالەوە، لە پشتی ماڵی مام جەلال بوونە، بەڵام ئەوان هیچ وەفایەكیان بەرامبەر بەو قوربانیدانە نەبووە.
(درەو) زانیویەتی كە رەهبەر سەید برایم لە پشكی هەولێر بڕیاربووە خۆی هەڵبژێرێت بۆ بەرپرسی مەكتەب و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بەڵام بەهۆی رێككەوتنی باڵەكانەوە لەسەر پۆستەكان بۆ كارەكتەرەكان پێیان راگەیاندووە كە نابێت خۆی كاندید بكات، ئەمەش نیگەرانی رەهبەری سەیدی برایمی لێكەوتۆتەوە، (درەو) ئەوەشی زانیوە كە پۆستی سەرپەرشتیاری راگەیاندنیان خستۆتە بەردەست رەهبەر سەید برایم بەڵام بەبێ ئەندامی مەكتەبی سیاسی، رەهبەر سەید برایم رەتیكردۆتەوە ئەو پۆستە وەربگرێت.
رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كارگێڕ و بەرپرسی هەڵبژێردران كە بەپێی شارەكان دابەشكران:
یەكەم: ئەندامانی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌:
•     شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
•     قادر عەزیز
•     رزگار عەلی
•     رەفعەت عەبدوڵا
•     دەرباز كۆسرەت رەسوڵ

دووەم: لێپرسراوی مەكتەبەكانی كە راستەوخۆ دەبنە ئەندامی مەكتەبی سیاسی‌ :
•    سەعدی ئەحمەد پیرە، مەكتەبی دەرەوە
•    سۆران جەمال تاهیر، مەكتەبی پەیوەندییەكان
•    شاڵاو عەلی عەسكەری، مەكتەبی رێكخستن
•    بورهان سەعید سۆفی، مەكتەبی شەهیدان
•    ئاسۆ مامەند، دەزگای هەڵبژاردن
•    حامید حاجی غالی، مەكتەبی كۆمەڵایەتی
•    لەتیف شێخ عومەر، مەكتەبی راگەیاندن
•د. میران محەمەد  مەكتەبی رێكخراوە دیموراتیەكان 
•رزگار حاجی حەمە   بەرپرسی مەكتەبی بیروهۆشیاری 
•    ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەكێتی‌ 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
پێش 10 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
پێش 23 کاتژمێر

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە