سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

تا ئێستا دەسەڵاتی ئەنجومەنی باڵای سیاسی دیاری نەكراوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 شوبات 2020

تا ئێستا دەسەڵاتی ئەنجومەنی باڵای سیاسی دیاری نەكراوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
لەدوای یەكلاكردنەوەی هاوسەرۆكەكانی، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە هەوڵی هەڵبژاردنی سكرتێرێكە بۆ خۆی، لەماوەی 15 رۆژی داهاتووشدا لە رێگەی لیژنەیەكەوە دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكلا دەكرێتەوە.
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كە لە ئێستادا لە كۆبونەوەدایە، دوو هەنگاوی تری ماوە بۆ ئەوەی كۆتایی بە كارەكانی كۆنگرەی چواری یەكێتی بهێنێت:
یەكەم: هەڵبژاردنی سكرتێرو جێگرانی سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی كە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا هەڵبژێدرێت، بەپێی زانیارییەكانی (درەو) تا ئێستا (3) ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی كێبەركێ دەكەن بۆ ئەو پۆستە ئەوانیش:
-    مستەفا چاوڕەش
-    مستەفا چاڵاوی
-    سەردار هەركی 

دووەم: دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆك و ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی.
لە كۆبونەوەی رابردوودا ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، راپۆرتی سیاسی چوار ساڵی رابردووی جێگری سكرتێری گشتی خوێندرایەوەو لیژنەیەك پێكهات بۆ دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەن و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی كە پێكهاتوون لە :
-    بافڵ تاڵەبانی  هاوسەرۆكی یەكێتی
-    د. خەسرەو گوڵ محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی
-    شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی
لە ئەنجومەنی باڵای سیاسیش هەریەك لە:
-    مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی
-    دلێر سەید مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی
ئێستا ململانێی توند هەیە لەنێوان ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی باڵای سیاسی، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی خۆیان بە مەرجەع دەزانن و پێیانوایە دەبێت دەسەڵاتی باڵای یەكێتی بن، لەبەرامبەریشدا ئەنجومەنی سەركردایەتی و هاوسەرۆكانی یەكێتی پێیانوایە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە كارییان تەواوبووەو وەك رێزێك بۆ خەبات و مێژوویان پرس و رایان پێدەكەن و دەسەڵاتێكی تەشریفاتیان دەبێت .
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە زنجیرە كۆبونەوەكانیدا پەیڕەوی ناوخۆی پەسەند كردو هاوسەرۆكی دیاریكرد لەگەڵ پەسەندكردنی پرۆگرامی سیاسی یەكێتی، ئەوەی ماوە هەڵبژاردنی سكرتێری ئەنجومەن و دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتیە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
پێش 12 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە