سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هاوسەرۆكەكانی یەكێتی لە دوو ئەركی جیاوازدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 شوبات 2020

هاوسەرۆكەكانی یەكێتی لە دوو ئەركی جیاوازدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
لە یەكەم ئەركیاندا وەكو هاوسەرۆكی یەكێتی، لاهور شێخ جەنگی دەچێتە ئەمریكا‌و بافڵ تاڵەبانیش دەچێتە هەولێر.
رۆژی 18ی ئەم مانگە دوای نزیكەی دوو مانگ لە بەڕێوەچوونی كۆنگرەی چوار، یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوو هاوسەرۆكی بۆ بەڕێوەبردنی حزبەكە هەڵبژارد.
لاهور شێخ جەنگی‌و بافڵ تاڵەبانی لەدوای كۆچكردوو جەلال تاڵەبانیەوە لە 44 ساڵی تەمەنی یەكێتیدا دووەمین سەرۆكن لە مێژووی ئەو حزبەدا.
شێوازی بەڕێوەبردنی حزب بەشێوەی هاوسەرۆكایەتی لەناو یەكێتیدا یەكەمین ئەزمونە، لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش دووەم ئەزمونە، پێشتر حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان شێوازی هاوسەرۆكایەتی پەیڕەوكرد، بەڵام لە دواین كۆنگرەی خۆیدا كە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 بەڕێوەچوو، كاركردنی بەو شێوازە هەڵوەشاندەوە، كە زیاتر شێوازی كاركردنی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)‌و ئەو حزبانەیە كە سەربە (پەكەكە)ن.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، تائێستا یەكێتی رۆڵی لەنێوان بافڵ تاڵەبانی‌و لاهور شێخ جەنگیدا وەكو هاوسەرۆك دابەشنەكردووە‌و بڕیارە لە داهاتوودا خۆیان لەسەر چۆنیەتی دابەشكردنی رۆڵەكان رێكبكەون، بەڵام هەندێك زانیاری هەن باسلەوە دەكەن رۆڵەكان بەمشێوەیە دابەشبكرێن: 
•    دۆسیەی ئەمنی‌و پەیوەندییەكانی حزب لای لاهور شێخ جەنگی دەبێت
•    دۆسیەی دارایی‌و رێكخستن لای بافڵ تاڵەبانی دەبێت
دوای هەڵبژاردنی وەكو هاوسەرۆكی یەكێتی، لاهور شێخ جەنگی بەشێوەیەكی خێرا بەرەو بەغداد بەڕێكەوت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت لە عێراق.
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، لاهور شێخ جەنگی لە سەردانەكەیدا بۆ بەغداد كە سەرۆكایەتی وەفدێكی یەكێتی دەكرد، بەشداری هیچ كۆبونەوەیەكی نەكردووە‌و راستەوخۆ بەرەو واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا بەرێككەوتووە‌و ئێستا لە ئەمریكایە.
واتە لە یەكەم ئەركیدا لاهور شێخ جەنگی لەبری ئێران رووی لە ئەمریكا كرد، بافڵ تاڵەبانیش لە یەكەم ئەركیدا لە دەرەوەی یەكێتی سبەینێ دەچێتە هەولێرو لەچوارچێوەی كۆبونەوەی كەسی یەكەمی حزبەكاندا، بەپێی وتەی مستەفا چاورەش ئەندامی ئەنجومەن سەركردایەتی یەكێتی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبێتەوە.
كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی لە كاتێكدایە تائێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بە فەرمی پیرۆزبایی هەڵبژاردنی هاوسەرۆكەكانی لە یەكێتی نەكردووە، بەڵام كۆبونەوەی بارزانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ داننانی پارتییە بە هاوسەرۆكەكانی یەكێتی‌و نیشاندەری ئەوەیە پارتی لەناو یەكێتیدا مامەڵە لەگەڵ هاوسەرۆكەكان دەكات نەك ئەنجومەنی باڵای سیاسی كە كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكایەتی دەكات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

"مەسرور بارزانی بە باراكی وت ئەمە لەپێناو ترەمپ دەكەم"

null
پێش 12 کاتژمێر

ئێران: تا ئێستا (5300) كەس كوژراون

null
١٨ ئازار ٢٠٢٦

پەیمان ڤیان: رژێمی ئێران لە لێواری داڕماندایە