سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئینفۆگرافیک

حكومەتی هەرێم مانگانە 185 ملیۆن دۆلار قەرز دەداتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە: 5 نیسان 2018

حكومەتی  هەرێم مانگانە 185 ملیۆن دۆلار قەرز دەداتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئامادەكردنی: محەمەد رەئوف
رۆژ لەدوای رۆژ نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە و حكومەتی هەرێمیش ئاستی هەناردەی نەوت بەرزدەكاتەوە، بەڵام وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی مانگانە تەنها 375 ملیار دینار دەداتە وەزارەتی دارایی بە وتەی وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم، واتا پوختەی داهاتی نەوت مانگانە ( 375 ملیار دینار)ە، بەو پێیەی حكومەتی هەرێم مانگانە :.
یەكەم/ مانگانە بڕی 125 ملیۆن دۆلار دەداتەوە بە قەرزی كۆمپانیاكانی نەوت، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان، پارەی پێشەكی لێوەرگرتوون.
دووەم/  مانگانە بڕی 35 ملیۆن دۆلار قەرزا دەداتەوە بە حكومەتی توركیا لەبەرامبەر ئەو قەرزەی لێی كردووە، كە دەوترێت 4 ملیار دۆلارەو مانگانە حكومەتی هەرێم دەیداتەوە و  مانگانە سوودی زۆری دەچێتە سەر.
سێیەم/ مانگانە بڕی 25 ملیۆن دۆلار خەرجی گواستنەوەی نەوتە .
بەڵام سەرەرای ئەو پارەیەی كە حكومەتی هەرێم  وەك خەرجی و قەرز دەیداتەوە، دەبێت داهاتی نەوتی زیاتر بێت لەو بڕەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەیداتە وەزارەتی دارایی كە ( 375 ملیار دینارە) بۆ نمونە:.
بەپێی ئامارەكانی سایتی ( تانكەر تراكەرز)  كە تایبەتە (بە بەدواداچونی هەناردە و فرۆشتنی نەوت لە رێگەی كەشتیەوە) بڵاویكردوەتەوە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئازاردا ( 1/3/2018 تا 1/4/2018 ) رۆژانە بڕی (324 هەزار 496 ) بەرمیل نەوتی لە رێگەی بەندەری  جەیهانی توركیاوە هەناردە كردووە، بەو پێیەش كۆی گشتی دەكاتە( 10 ملیۆن و 148 هەزار و 319 )بەرمیل تەنها لە مانگی ئازاردا.
ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەكانی جیهاندا ( 69 دۆلار)ە نەوتی هەرێم بە ( 10 دۆلار) كەمتر دەفرۆشرێت، ( هەروەك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتی) بەو پێیەش كۆی داهاتی نەوتی  مانگی ئازاری هەرێم كە (10 ملیۆن و 148 هەزار و 319 ) بەرمیل بووە دەكاتە  ( 599 ملیۆن دۆلار ) دۆلار كە دەكاتە ( 718 ملیار دینار )ی عێراقی،خۆ ئەگەر مانگانە ( 125 ملیۆن دۆلار قەرزی كۆمپانیاكان و 35 ملیۆن دۆلار قەرزی توركیاو 25 ملیۆن دۆلار خەرجی گواستنەوە ) كە دەكاتە ( 185 ملیۆن دۆلار) واتا ( 222 ملیار دینار) بەو پێیەیش لەكۆی ( 718 ملیار دینار  - 222 ملیار دینار = 496 ملیار دینار) واتا 496 ملیار دیناری داهاتی نەوت بەسافی بۆ حكومەت دەمێنێتەوە، بەلام ئەوان دەڵێن ( 375 ملیار دینار) واتا لەو نێوەندەدا زیاتر لە 120 ملیار دینار ونە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 13 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات