(درهو):
پاش 12 ساڵ راوهستاون؛ وهزارهتی نهوتی عێراق دهستپێكردنی پهمپكردنی نهوتی خاوی لهرێگهی بۆرییه كۆنهكهی ههناردهی نهوتی عێراق- توركیا رایگهیاند.
وهزارهتی نهوتی عێراق ئهمهی به دهستمهوتێكی تهكنیكی ناوبردووه كه دهرخهری توانای كارمهندانی ناوخۆو توانایانه له نۆژهنكردنهوهو بهگوڕخستنهوهی سیستهمه نهوتییهكان.
باسم محهمهد وهزیری نهوت رایگهیاند، ئهمڕۆ پرۆسهی پهمپكردنی نهوتی خاو له وێستگهی (IT1A) به ئاڕاستهی هێڵی عێراق- توركیا دهستیپێكردووه، ئهمهش لهرێگهی بۆرییهكی (46) ئینج تا دهگاته وێستگهی پێوانهكردنی (MS).
كۆمپانیای نهوتی باكور كاری نۆژهنكردنهوهو بهگهڕخستنهوهی بۆرییه كۆنهكهی ئهنجامداوه، لهسهرهتای دهستپێكردنهوهی ههناردهی نهوتهوه توانای ئهم بۆرییه 120 ههزار بهرمیلی رۆژانه دهبێت و پلان ئهوهیه ورده ورده ئاستی ههنارده لهم بۆرییهوه بۆ 500 ههزار بهرمیلی رۆژانه زیاد بكرێت.
ئهم بۆرییهكه كه به بۆری نەوتی (كەركوك - موسڵ- توركیا) ناسراوه؛ لە شەڕی داعشدا زیانی زۆری بەركەوت لەماوەی دوو سێ ساڵی رابردوودا وەزارەتی نەوتی عێراق بە چڕی كاری تێداكردو نۆژەنكرایەوە، ئەم بۆریە لە كەركوكەوە دەستپێدەكات بەم شێوەیە، بۆریەكە نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی كەركوكەوە دەگوازێتەوە لە (K1)ەوە دەستپێدەكات و درێژدەبێتەوە بۆ (IT1) لە نزیك تەلوەرد و مەلا عەبدوڵا، پاشان بۆ (IT1A) لە نزیك بێجی، لەوێشەوە درێژدەبێتەوە بۆ (IT2) لە نزیك شەرگات، لەوێشەوە بۆ وێستگەی كۆتایی لە زاخۆ بەناوی (MS) واتا وێستگەی پێوانەكردن، لەوێ بە درێژیی (16) كیلۆمەتر دەچێتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە بەڵام ئەو وێستگەیە بە بەردەوامی (18-20) كارمەندی كۆمپانیای نەوتی باكوری لێیە.
لەبارەی بۆری نەوتی (كەركوك – جهیهان)
لەبارەی مێژووی دروستكردنی ئەو بۆری نەوتی (كەركوك – موسڵ – توركیا)ەوە ئەندازیار فەرهاد هەمزە لە كۆمپانیای نەوتی باكور پێشتر نوسنێكی لەسەر ئەو بۆریە بڵاوكردووەتەوەو بهمشێوهیه باسی دهكات:
لە سەردەمی حوكمی پاشایەتییەوە كاربەدەستانی حكومەتی عێراق هەوڵدەدەن جگە لە هێڵی سوریا ڕێڕەوێكی تر بۆ فرۆشتنی نەوتی كەركوك بدۆزنەوە بەڵام هۆكارە سیاسیەكان ڕێگر بوون لە بەدیهێنانی ئەو ئامانجە؛ تا ئەو كاتەی بەعسییەكان دەسەڵاتیان گرتەدەست و رێگایان لە بەردەم تەخت بوو. سەرەتا لە ساڵی 1972 نەوتی كەركوكیان لە دەست ئینگلیزەكان دەرهێناو خۆماڵیان كرد، پاشان لە 26/12/1974 رێككەوتنامەی دامەزراندنی هێڵی عێراق – توركیا لەنێوان هەردوو حكومەت دا ئیمزاكرا، لە 7ی نیسانی 1975 دەستكرا بە كاركردن لەو هێڵە لەلایەن كۆمپانیای (مانسمان)ی ئەڵمانییەوە، پرۆژەكەش بریتی بوو لە راكێشانی لولەیەكی 40 ئینجی بەتوانای 750 هەزار بەرمیل لەرۆژێكدا، ئەمە جگە لەدانانی چەند ویستگەیەكی پاڵنان (محطات ضخ) لەهەردوو بەری عێراق و توركیادا، لەگەڵ دانانی ویستگەیەكی ژماردن (محطە القیاسات Measurmg station ) لە نزیك زاخۆ، درێژی هێڵەكە 985.3 كم لە ویستگەی IT1 كە دەكەوێتە دووری 26كم لە رۆژئاوای كەركوكەوە دەست پێ دەكات، ماوەی 345كم ی پرۆژەكە دەكەوێتە ناو خاكی عێراقەوە واتە لە كەركوكەوە تا زاخۆ، 640.3 كیلۆمەتریشی دەكەوێتە خاكی توركیاوە، هێڵەكە بە تەریبی لەگەڵ هێڵی عێراقی سوری دەڕوات لە رووباری دجلەو زێی خاپوور دەپەڕێتەوە دەچێتە خاكی توركیاوە.
لە كانونی دووەمی 1977 طه محی الدین معروف جێگری سەرەك كۆماری ئەوسای عێراق پرۆژەی بۆری نەوتی عێراق توركیای كردەوە، لەكاتی كردنەوەكە دا ئاهەنگێكی گەورە سازكرا كە سلێمان دیمریل سەرۆك وەزیرانی ئەوسای توركیاو ژمارەیەك وەزیری تری لەگەڵدا بوو، لەسەرەتای ئاهەنگەكە (تایە عبدالكریم) وەزیری نەوتی عێراقی وتی: ئەمڕۆ لەگەڵ میوانە ئازیزەكانمان لە دراوسێی دۆستمانەوە توركیا كۆئەبینەوە.
لەم بارەیەوە رۆژنامەی (وطن) كە لە توركیا دەردەچێ ستایشی پرۆژەكەی كردو نوسیبووی عێراق پاش خەباتێكی دژوار دژی كۆمپانیا مۆنۆپۆڵەكان نەوتی خۆی خۆماڵی كردووەو ئەو ئاواتەی بەدی هێناوە كە گەلی عەرەب لە ماوەی 50 ساڵ خەبات دژی مۆنۆپۆڵە بێگانەكاندا خەونی پێوە دەبینی.
لە ساڵی 1986 هێڵەكە فراوانییەكی تری بەخۆوە دیو لولەیەكی تری 46 ئینجی بۆ راكێشرا، كە توانای هەناردنی هەردوو لولەكە گەیشتە 1.600.000 بەرمیل لە رۆژێكدا.
لە بەری عێراقی هێڵەكە سێ ویستگەی پاڵنان هەیە لەبەری توركیاش سێ ویستگەی پاڵنانی سەرەكی هەیە ps3 (جەزیرە) ps4 (ماردین)، ps-5 (غازی عەنتەب) دواجار دەگاتە بەندەری (جەیهان)ی توركی لە ناوچەی (ئەدەنە).
ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو سەردەمی زێرینی ئەم هێڵە بوو؛ لە توانایدا بوو 1.600.000 بەرمیل لە رۆژێكدا هەناردە بكات.
بێگومان عێراق بەرانبەر هەر بەرمیلێك نەوتی هەناردەكراو بڕێك پارە باجی بە توركیا دەدا، لەسەرەتادا ڕێككەوتن بە (42) سەنت بەرانبەر هەر بەرمیلێك ئەگەر بڕی هەناردەكردن لە سەرووی (1,5 ) ملیۆن بەرمیل بێت، (75) سەنت ئەگەر بڕی هەناردەكردن لە خوار ( 750 ) هەزار بەرمیلەوە بێت. لە دوای ساڵی 2003 ئەم رێككەوتنە دەستكاری كراو بەم چەشنەی لێهات:
(70) سەنت ئەگەر بڕی هەناردەكراو لە 400 هەزار بەرمیل زیاتر بێت، (112) سەنت ئەگەر بڕەكە لە 200 هەزار كەمتر بێت.