سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

نەوت بە بۆری كوردستان لە 250 هەزارەوە بۆ 500 هەزار زیادبووە

شێخ باز رەئوف: بەستنەوەی تۆڕی غازی سروشتی كوردستان تەواوبوو؛ ئێستا غازی بەرهەمهێنراو راستەوخۆ لە كۆرمۆرەوە دەگاتە دهۆك، هەناردەی نەوتی سۆمۆ لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە لە 250 هەزارەوە بۆ 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادی کردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 تشرینی یەکەم 2026

نەوت بە بۆری كوردستان لە 250 هەزارەوە بۆ 500 هەزار زیادبووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
شێخ باز رەئوف كەریم، سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی گرووپی كۆمپانیاكانی كار دەڵێت، لەم کاتە گرنگەداو بەهەوڵی هەموو لایەنەکان، تۆڕی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتوویی یەکخرا، ئێستا غازی سروشتی بەرهەم هێنراو لەناو هەرێمدا لە ڕێگەی تۆڕێکی بۆرییە بەرفراوان و یەکگرتووەوە دەگوازرێتەوە، لە كۆر مۆرەوە تا دهۆک درێژدەبێتەوە کە راستەوخۆ سووتەمەنی دەگەیەنێتە وێستگەکانی کارەباو کارگەکان و دامەزراوە پیشەسازییەکان.
شێخ باز رەئوف لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی، ئەم هەنگاوە نمایندەی گەیشتن بە قۆناغێكی گرنگ دەکات لە ئاسایشی وزە و پێكهێنانی پایەیەکی بنەڕەتی بۆ گەشەپێدانی زیاتری کەرتی پیشەسازی لە وڵات.
راشیگەیاندووە، قەبارەی هەناردەی نەوتی سۆمۆ لە ڕێگەی بۆری نەوتی کوردستانەوە لە 250 هەزارەوە بۆ 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادی کردووە، ئەگەر بۆرییەکە بگاتە ئەوپەڕی توانای هەناردەکردنی یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەوا نزیکەی 33%ی کۆی بەرهەمی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بۆری نەوتی كوردستانەوە دەگاتە بازاڕە جیهانییەکان.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

چاتم هاوس: ناكۆكییەكانی یەكێتی وپارتی قەوارەی هەرێمی كوردستان دەخاتە مەترسیەوە

null
پێش 15 کاتژمێر

هه‌ڵبژاردنی نیوه‌ی خولی ئه‌مریكا؛ رێبه‌رێك بۆ تێگه‌یشتن له‌ شه‌ڕی كۆنگرێس

null
پێش 16 کاتژمێر

داشکاندنی نرخی فرۆشتنی نەوتی عێراق