سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هێڤی مستەفا: دەگەڕێینەوە عەفرین 

بڵاوکراوەتەوە لە: 26 ئازار 2018

هێڤی مستەفا: دەگەڕێینەوە عەفرین 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ " درەو"  هێڤی مستەفا هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین دەڵێت بەپێی ئەو زانیارییانەی كە پێیاندەگات لە رۆژی یەكەمی داگیركردنی عەفرینەوە تاڵانكردن و وێرانكردن و دزی  لە عەفرین دەستیپێكردووە، ئەوانەی لەوێ ماونەتەوە و توانای دەرچونیان نەبووە، روبەڕوی ئازارو ئەشكەنجە دەبنەوە و رۆژانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت، هەر كەسێك لەوانەی كە نزیك بوبێت لە ئەوانەوە ئەكوژرێت و دەستدرێژی سێكسی دەكرێتە سەر كچەكانیان.
هێڤی مستەفائاماژە بەوەشدەكات، كاتێك بڕیارماندا لە عەفرین بكشێینەوە زیاتر لە 200 هەزار كەس ئاوارەبوون و ئاوارەكان هاتون بۆ نزیك عەفرین لە هەرێمی شەهبا، وەك دەزانن 58 رۆژ دوژمن بە فڕۆكە و تانك و تۆپ هێرشی كردەسەر عەفرین، كە بەهۆیەوە زیاتر لە 600 هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون و 205 خەڵكی سڤیل شەهیدبوون كە زۆرینەیان ژن و منداڵن.
 هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین دەشڵێت بێ ئومێد نەبووین و دەگەڕێینەوە بۆ عەفرین و ئێستاش شەڕی كۆڵان بەكۆڵان دەكەین لە عەفرین، دەشڵێت لە ئێستادا توركیا دەیەوێت دیموگرافیای عەفرین بگۆڕێت بە هێنانە ناوەوەی خێزانی ئاوارەی سوری و خێزانی چەكدارانی بەرەی نوسرەو داعش، ئاماژە بەوەش دەكات ئێمە پشت بە هیچ هێزێك نابەستین، تەنیا گەلی خۆمان نەبێت


درێژەی چاوپێكەوتنەكە دواتر بڵاودەكرێتەوە 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 9 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات