سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

خۆیان بۆ سەرکردەیەتی پارتی کاندید کردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 تشرینی یەکەم 2022

خۆیان بۆ سەرکردەیەتی پارتی کاندید کردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
تەنیا لە تیمی پارتی لەناو حکومەت، لانی کەم (٢٤) کەس خۆیان بۆ سەرکردایەتی پارتی کاندید کردووە، لەناویاندا وەزیرەکانی (پەروەردە- ئەوقاف- تەندروستی- گواستنەوە- ناوخۆ- شارەوانی) ھەن، لە فراکسیۆنی پارتیش لە پەرلەمانی کوردستان (٥) پەرلەمانتار خۆیان کاندید کردووە.
رۆژ پێنج شەممەی ئەم ھەفتەیە کارەکانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دھۆک دەستپێدەکات.
بەپێی زانیارییەکان، تەنیا لەناو تیمی پارتی لە حکومەت، (٢٤) کەس خۆیان بۆ سەرکردایەتی پارتی کاندید کردووە کە ئەمانەن:
١- رێبەر ئەحمەد/ وەزیری ناوخۆ
٢- پشتیوان سادق/ وەزیری ئەوقاف 
٣- ساسان عەونی/ وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
٤- ئالان حەمە سه‌عید/ وەزیری پەروەردە
٥- سامان بەرزنجی/ وەزیری تەندروستی
٦- ئانۆ جەوهەر/ وەزیری گواستنەوەو گەیاندن
٧- د.ئۆمێد سەباح/ سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
٨- د.ڤالا فەرید/ وەزیری کاروباری حکومەت و پەرلەمان
٩- سەفین دزەیی/ سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە
١٠- سەربەست لەزگین/ بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە 
١١- عەبدولحەکیم خسرۆ/ سەرۆکی دەستەی بەدواداچوون و ھەماھەنگیی
١٢- رێباز حەملان/ یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری دارایی و راژە
١٣- عەلی تەتەر/ پارێزگاری دھۆک
١٤- ئومێد خۆشناو/ پارێزگاری ھەولێر 
١٥- گوهدار شێخۆ/ سەرپەرەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 
١٦- د.نەوزاد عەبدوڵا بامەرنی/ راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری خوێندنی باڵا
١٧- د.محەمەد حاجی/ راوێژکاری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری تەندروستیی
١٨- زاگرۆس فەتاح/ بریکاری وەزارەتی پلاندانان
١٩- بەیان سامی عەبدولرەحمان/ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە ئەمریکا
٢٠- دلاوەر ئاژگەیی/ نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە یەکێتی ئەوروپا
٢١- د.سالار عوسمان/ بریکاری وەزارەتی رۆشنبیریی
٢٢- کەریم سلێمان/ بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ
٢٣- حەمید عەلی/ سەرپەرەشتیاری کۆمەڵگەی دەروازەی ئیبراھیم خەلیل 
٢٤- ساناو فرەیدون جوانرۆیی/ بەڕێوەبەری کارگێڕیی لە دیوانی ئەنجومەنی وەزیران
ھەر بەگوێرەی زانیارییەکان، لەناو فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (٥) کەسیان خۆیان بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی کاندید کردووە کە ئەمانەن:
١- زانا مەلا خالید
٢- پێشەوا ھەورامانی
٣- جوان رۆژبەیانی
٤- بەھمەن کاکە عەبدوڵا
٥- لیزا فەلەکەدین کاکەیی

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟