سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"نیگەرانین لە دەستگیركردن‌و راگرتنی رۆژنامەنوسان"

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 تشرینی یەکەم 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ چەند دەزگایەكی راگەیاندن كۆبووەوە، یەكێك لەو دەزگایانە (درەو) بوو. 
لەو كۆبونەوەیەدا، ئێرڤن هیكس كونسوڵی گشتی ئەمریكا رایگەیاند: برەودان بە دیموكراسی و مافەكانی مرۆڤ و ئازادی ڕاگەیاندن لە كارە هەرە لە پێشەكانی كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكان لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا.
كونسوڵ وتی: ئەو كارە لە پێشانە بە شیوەیەكی كاریگەر بە دیدێن لە ڕێی كاردكردنەوە لە گەڵ هاوبەشەكانمان لە حكومەت و كۆمەڵگای مەدەنی‌و ئەو پێكهاتانەی بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەكراون‌و ڕێكخراوە دینیەكان‌و هەروەها دەزگاكانی ڕاگەیاندن بۆ هاندانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دڵنیابوون لەوەی كە بنەماو بەها دیموكراسیەكان بناغەن بۆ میدیای ئازادو ئازادی كۆبونەوەی ئاشتیانەو ڕێگرتن لە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری و دەرفەتی یەكسان بۆ ئەو كۆمەڵگایانەی كە بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەكراون‌و لێپرسینەوە لەوانەی لە توندوتیژی دژی ژنان تێوەگلاون. 
"كونسوڵخانەی گشتی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا نیگەرانە لە دەستگیركردن‌و راگرتنی رۆژنامەنوسان بەتۆمەتێك كە پەیوەستە بەكاری رۆژنامەنوسیانەوە. نیگەرانیەكانمان سەبارەت بەو هەواڵانەشە كە باس لە  دەستگیركردنی رۆژنامەنوسان بەبێ هۆو بەبێ دادگاییكردنی دادپەروەرانەو هەروەها پەلاماردان‌و هەڕەشەو یانیش پشكنینی ئامێرە ئەلیكترۆنیەكانیان بەبێ هەبوونی فەرمان دەكەن".
كونسوڵ ئاماژەی بەوەكرد" بەهەمان ڕادە نیگەرانی ئەوەین كە  هەندێك رۆژنامەنوس‌و كەناڵی راگەیاندنی دیاریكراو، بەتایبەتیش ژنان‌و ئەوانەی سەر بەو كۆمەڵگایانەن كە بەپێی پێویست نوێنەرایەتی نەكراون، رێگەیان پێنادریت بەشداری كۆنگرەی رۆژنامەنوسی رەسمی بكەن و یانیش زانیاری یاسایی دژیەكیان پێدەدرێت كە ئاستەنگ دەخاتە بەردەم پرۆسەی خۆتۆماركردنیان. چاوەڕوانیمان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێكردنی یاسای بەدەستهێانی زانیاریە بۆ هاندانی بەرپرسیارێتی‌و بەهێزكردنی توانای رۆژنامەنوسان بۆ بەدەستهێانی زانیاری لە وەزارەتەكانەوە".


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟