سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

نوێنەری مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب ئامادە نەبوو

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 تشرینی یەکەم 2022

نوێنەری مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب ئامادە نەبوو

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب، دادگای فیدراڵی عێراق کۆبووەوە بە تەماشاکردنی سکاڵای خانەنشینان و دادگا دانیشتنەکەی بۆ رۆژی ٨ی مانگی داھاتوو دواخست.
لەسەر سکاڵای ژمارەیەک لە خانەنشینانی ھەرێم ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی بەڕێوەچوو.
ئه‌مه‌ دانیشتنی دادبینی بوو سەبارەت بە یاسای خانەنشینیی گشتی، مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب وەک سەرۆکی حکومەت و وەزیریی دارایی ھەرێم سکاڵاکەیان لەسەر تۆمار کراوە.
لە دانیشتنەکەدا، دادگا وتەی سکاڵاکاران و پارێزەرەکانیانی وەرگرت. مەسرور بارزانی و ئاواتی شێخ جەناب و نوێنەریان ئامادە نەبوو. دادگای باڵای فیدراڵی، وەزارەتی دارایی فیدراڵی وەک لایەنی سێھەم داخڵی پرۆسەی دادبینی کرد و، دادبینییەکەی دواخست بۆ رۆژی ٨ی مانگی داھاتوو.
لەم سکاڵایەدا خانەنشینان داوای جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتو ژمارە (٩)ی ساڵی ٢٠١٤ی ھەموارکراو دەکەن لەبری یاسای خانەنشینیی ژمارە (٢٧)ی ساڵی ٢٠٠٦ کە لە عێراق ھەڵوەشاوەتەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت

null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

سەبارەت بە ئەخلاق: ئایا لە دەرەوەی دیندا ئەخلاق هەیە؟

null
٢٠ حوزەیران ٢٠٢٦

رێژەی جیابوونەوە لە هەرێمی كوردستان 28% زیادیكردووە