سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

شەڕی توند لە نێوان فوئاد حسێن و بافڵ تاڵەبانی روویدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 تشرینی یەکەم 2022

شەڕی توند لە نێوان فوئاد حسێن و بافڵ تاڵەبانی روویدا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 درەو:
بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حسێن لەبەردەم نوێنەری لایەنە عێراقیەكان رووبەرووی یەك دەبنەوەو بافڵ تاڵەبانی دووجار بۆ فوئاد حسێن هەڵدەستێت و دەڵێت "چوارشەمە دەیبنن كێ دەبێتە سەرۆك كۆمار، فوئاد حسێنیش دەڵێت: عەیبەیە لێرە باسی بارودۆخی هەرێمی كوردستان دەكەیت.
رۆژی شەممەی رابردوو هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت كە پێكهاتووە لە (چوارچێوەی هەماهەنگی، یەكێتی، پارتی، هاوپەیمانیی سەروەری، عەزم و بابلیون) بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كۆبوونەوە لە كۆبونەوەكە.  بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و د. فوئاد حوسێن، وەك نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداربوون.
سەرچاوەیەكی باڵا بە (درەو)ی راگەیاند بافڵ تاڵەبانی لە كۆبونەوەكەدا زۆر بە توندی قسەی كردووەو هێرشی كردووەتە سەر پارتی دیموكراتی كوردستان و رایگەیاندووە: پارتی دەیەوێت هەموو پۆست و دەسەڵاتەكانی لای خۆی بێت و ئێمەش ئەوەمان قبوڵ نیە، حكومەت لە هەولێر گەمارۆی خستووەتە سەر سلێمانی و جیاوازی دەكات لە نێوان پارێزگاكاندا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، فوئاد حسێن وەڵامی بافڵ تاڵەبانی داوەتەوەو رایگەیاندووە ئێرە شوێنی ئەو قسانە نیەو عەیبە لێرە لەبەرچاوی ئەماندا باسی ئەزمون و دۆخی هەرێمی كوردستان دەكەیت و ناكرێت دۆخی هەرێمی كوردستان بهێنێتە ناو كۆبونەوەیەكی ئاواوە، پۆستی سەرۆك كۆمار تەنیا بۆ موڵكی یەكێتی نیە بۆ ئێوە نابێت، بافڵ تاڵەبانیش تووڕە بووەو  دوو جار هەستاوە بۆ فوئاد حسێن و تەنانەت سەركردە عێراقیەكان ناوبژیوانیان كردووە، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاندووە: چوارشەممە ئەیبینن كێ دەبێتە سەرۆك كۆماری عێراق.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 16 کاتژمێر

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
پێش 17 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026

null
٢٧ نیسان ٢٠٢٦

لە دیکۆرکەوتنی دیکۆرەکان