سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

گۆڕان بەشدار بێت لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حكومەت

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئەیلوول 2022

گۆڕان بەشدار بێت لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حكومەت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

درەو:

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕاندا بە زۆرینەی زۆری ئەندامەكانی بڕیاریدا لەگەڵ یەكێتی و پارتی بەشدار بێت لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حكومەت.

ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە (درەو)ی راگەیاند: لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆیكرد لەسەر ئەوەی بەشدار بێت لەگەڵ پارتی و یەكێتی بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم؟ ئەو پرسە خرایە دەنگدانەوەو زۆرینەی دەنگی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی بەدەستهێنا، بۆیە بڕیاردرا فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان هاوشان لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی بەشدار بێت لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم.

بڕیارە سبەینێ فراكسیۆنی گۆڕان وەڵامی رەسمی بزوتنەوەی گۆڕان بداتەوە بە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی بۆ ئەوەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە.

رۆژی 7ی ئەم مانگە پشتیوان سادق سەرۆكی تیمی پارتی لە حكومەت وێنەیەكی خۆی و تیمی بزوتنەوەی گۆڕانی لە حكومەت بڵاوكردەوەو نوسیوی بووی: كۆبونەوەیەكی بەرهەمدا لەگەڵ مستەفا سەید قادر، دانا عەبدولكەریم، هێمن هەورامی.

بە پێی زانیارییەكانی (درەو) تیمی گۆڕان لەو كۆبونەوەیە بەڵێنیان بە تیمی پارتی دابوو كە بەشدار دەبن لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و نوسینەوەی دەستور و بەردەوام بوون لە حكومەت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟