سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

زیادكردنی باج و رسومات، كۆمپانیا و كارگەكانی هەڵوەشاندووەتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 ئەیلوول 2022

زیادكردنی باج و رسومات، كۆمپانیا و كارگەكانی هەڵوەشاندووەتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
ژووری بازرگانی سلێمانی هۆكاری هەڵوەشاندەوەی كۆمپانیاو كارگەو ریستۆرانتەكان دەگەڕێنێتەوە بۆ زیادبوونی باج، كە لە 2021 ەوە تا ئێستا،  (500) كۆمپانیا لە سلێمانی هەڵوەشاوەتەوە، (663) نوسینگەی خانو و زەوی مۆڵەتەكەیان هەڵوەشاوەتەوە، (146) كارگە پرۆژەكانیان هەڵوەشاندووەتەوە، (82) پێشانگای ئۆتۆمبێل مۆڵەتەكانیان رەتكردووەتەوە.
بە پێی راپۆرتی ژووری بازرگانی سلێمانی كە خستویانەتە بەردەم وەزیری دارایی، بەهۆی زیادكردنی باج بەشێوەی هەڕەمەكی لەسەر كۆمپانیا و پیشەسازی و چالاكیە جۆراوجۆرەكان، كاریگەری خراپی هەبووەو بۆ نمونە لە سەرەتای ساڵی 2021 ەوە تا ئێستا (615) كۆمپانیا لە شاری سلێمانی دامەزراوە بە پێی ئاماری ژووری بازرگانی سلێمانی، لەو ماوەیەدا (500) كۆمپانیا پاكتاوكراوەو هەڵوەشاوەتەوە، ئەمە جگە لە وەی سەدان كۆمپانیا لەكاردا نەماون، بەهۆی زۆری پاكتاوی باجەوە.
لە سەرەتای 2021ەوە (663) نوسینگەی كڕین و فرۆشتنی خانو و زەوی مۆڵەتەكەیان هەڵوەشاوەتەوە، كە دەكاتە 20%ی ئەو نوسینگانەی لە مێژووی ژوری بازرگانی سلێمانیەوە دامەزراون. 
(146) كارگە پرۆژەی پیشەسازی پرۆژەكانیان هەڵوەشاندووەتەوە.
(82) پێشانگای ئۆتۆمبێل مۆڵەتەكانیان رەتكردووەتەوە
(73) ریستۆرانت و كافتریا كارەكانیان هەڵوەشاندووەتەوە بەهۆی زیادكردنی (10%)ی باجەوە, بەشێكیشی بەهۆی گرانی و زۆری رێكاری نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیانیان.
گرانی نرخی رسومات و خزمەتگوزارییەكان بەتایبەت رسوماتی كارەبای بازرگانی و پیشەسازی  كە ئێستا نرخی یەك یەكە (145) دینارە، بەراورد بە حكومەتی عێراق زۆر بەرزە كە نرخی یەك یەكە (60) دینارە واتا نزیكەی دوو ئەوەندەو نیوە.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟