سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: ناكۆكیەكانی هەولێرو بەغداد زیاتر قوڵبونەتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 ئەیلوول 2022

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا:  ناكۆكیەكانی هەولێرو بەغداد زیاتر قوڵبونەتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نزیك ئەمڕۆ نوێنەری ژمارەیەك لە دەزگاكانی راگەیاندن كۆبوەوە و لە وەڵامی پرسارێكی نێردراوی (درەو) تایبەت بە قوڵبونەوەی ناكۆكیەكانی نێوان هەرێم و بەغداد سەبارەت بە پرسی نەوت و رۆڵی ئەمریكا رایگەیاند:

راستە لە چەند مانگی رابردودا ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد بەشێوەیەكی بەرچاو قوڵبونەوە.، لە ماوەی ٢٠ ساڵی چاودێری كردنی رەوشی عێراقدا چەندین كێشەو ناكۆكی چارەسەر نەكراو هەن كە ئەمەش یەكێكە لەوانە، ئەم كێشەیە بەراستی پێویستە چارەسەر بكرێت بە جۆرێك سەقامگیری بێنێتە ئاراوە بۆ ئەوەی بتوانرێت پلان و بەرنامەرێژی بكرێت بۆ بەشداری كۆمپانیا ئەمریكیەكان و هەر كۆمپانیایەكی دیكەی بواری نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان، هەر بۆیە لە كۆبونەوە تایبەتەكانمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان باشترین پێشنیارو ئامۆژگاری خۆمان لەوبارەیەوە پێشكەش كردووە.

سەبارەت بە ئازادی رۆژنامەوانوسان و فشارەكانی دەسەڵات لەسەر رۆژنامەنووسان و ئازادی رادەربڕین، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند:

دۆخی رۆژنامەوانی لە پاشەكشێدایە ئەوە بەرپرسیاێتی و كاری لە پێشینەی ئێمەیەو لە پەیوەندییەكانماندا بە پەرۆشەوە خستومانەتە ریزبەندی كارە لە پێشەنەكانمان

كێشەكە لە گوێگرتنە لە رەخنەكان، كاربەدەستانی حكومەت پێیان خۆش نیە رەخنەیان لێبگیرێت، نایانەوێت گوێیان لە رەخنەگرتن بێت

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 20 کاتژمێر

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
پێش 21 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026

null
٢٧ نیسان ٢٠٢٦

لە دیکۆرکەوتنی دیکۆرەکان