سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی (7 ) كەسیان دەستگیركرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 ئاب 2022

هێزە ئەمنیەكانی سلێمانی (7 ) كەسیان دەستگیركرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو): 
لە سلێمانی (7) كەس دەستگیركراون كە بە قەبارەی زیاتر لە (200 ملیار) دینار مامەڵەیان بە چەكی بانكییەوە كردووە. 
بەهۆی سپیكردنەوەی چەكی بانكیی لە بازاڕەكاندا، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی چەند رۆژێكە هەڵمەتی دەستگیركردنی مامەڵەكارانیان لەم كەیسەدا دەستپێكردووە.
بەپێی بەدواداچوونەكانی (درەو)، تائێستا (7) كەس لەسەر ئەم كەیسە دەستگیركراون، كە هەندێكیان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی‌و ئەوانی تریان فەرمانبەری بانكن.
لەماوەی رابردوودا بەهۆی قەیرانی داراییەوە، حكومەت خەرجكردنی چەكی بانكیی بازرگانەكان‌و بەڵێندەرانی راگرت، ئەمە رێگەخۆشكەر بووە بۆ ئەوەی هەندێك كەسی مامەڵەكار لە بازاڕدا چەكی بانكیی بكڕنەوە‌و لەرێگەی دروستكردنی پەیوەندی لەگەڵ هەندێك لە فەرمانبەرانی بانكەكاندا ئەم چەكە بانكییانە ساغ بكەنەوە. 
لەم كەیسەدا ئەوانەی مامەڵەكاربوون بۆ نمونە چەكێكی بانكیی بەبەهای ملیارێك دیناریان كڕیوەتەوە بەمەرجی گەڕاندنەوەی نیوەی بەهای چەكەكە بۆ خاوەنی سەرەكی چەكەكە، لەمەدا سودیان لە مامەڵە‌و رێككەوتن لەگەڵ هەندێك لە فەرمانبەرانی بانكەكان وەرگرتووە.  
بەگوێرەی زانیارییەكانی (درەو)، قەبارەی ئەو بڕەپارەیەی چەكە بانكییەكان كە لەم كەیسەدا مامەڵەی پێوەكراوە دەگاتە بڕی زیاتر لە (200 ملیار) دینار. 
ئەم رێوشوێنانەی دەسەڵاتدارانی سلێمانی لەكاتێكدایە نەختینە لە بانكەكان كەمبوەتەوە‌و مانگانە لەكاتی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەراندا گرت دروست دەبێت. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 خولەک

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
پێش 23 کاتژمێر

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026