سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پێشێلكاری یەك رۆژ زیاترە لە شەش مانگی رابردوو

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئاب 2022

پێشێلكاری یەك رۆژ زیاترە لە شەش مانگی رابردوو

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو: ئالان بەرزنجی
لە یەك رۆژی خۆپیشاندانەكاندا (78) پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان كراوە لە كاتێكدا لە شەش مانگی یەكەمی 2022دا (22) پێشێلكاری بەرامبەر (63) رۆژنامەنوس ئەنجامدراوە، لە یەك رۆژی خۆپیشاندانەكاندا (26) رۆژنامەنووس دەستگیركراوە، لە شەش مانگی یەكەمی 2022دا ( 10 ) رۆژنامەنووس دەستگیركراوە.
بە پێی ئاماری سەنتەری میترۆ بۆ ئازادی رۆژنامەوانی لە خۆپیشاندانەكانی شەمەی رابردوودا زۆرترین پێشێلكاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسانكراوە بەم شێوەیە:
?  78 پێشێلكاری بەرامبەر بە 60 رۆژنامەنوس و كەناڵی راگەیاندن ئەنجامدراوە, كە بریتین لە:
? دەستگیركردن:26
? هەڵكوتانە سەر ماڵ:4
? رێگری:16
? برینداربون بە گازی فرمێسك رێژ:8
? زەوتكردنی كەل و پەلی رۆژنامەوانی:23
? داخستنی كەناڵ: 1

بە پێی راپۆرتی لیژنەی داكۆكی لە ئازادی رۆژنامەنووسی و مافی رۆژنامەنووسان لە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە 1-1-2022 تا 31-6-2022 :
?  (22) پێشێلكاری بەرامبەر (62) رۆژنامەنوس و دەزگاكانی راگەیاندن ئەنجامدراوە:
?  (2)كەیسی دەستگیركرن، (10) رۆژنامەنووس دەستگیركراوە
?  (8) كەیسی رێگەنەدان بە روماڵ و جیاكاری، (20) رۆژنامەنووسكراوە
?  (3) كەیسی شكاندنی كەلەپولی رۆژنامەوانی و دەستبەسەرداگرتن (9) رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە 
? (4) كەیسی هێرش و سوكایەتی (8) رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە 
?  (1) كەیسی هەڕەشە (2) رۆژنامەنووس ئەنجامدراوە 
?  (1) كەیسی داخستنی نەسینگە و كەناڵ (11) رۆژنامەنووس لەكاردەركراون
? (1) كەیسی هێرشكردنە سەر دەزگا و كەناڵی راگەیاندن   (1) بەرامبەر دەزگای رۆژنامەوانی 

? (2) كەیسی دەركردن  (2) دەزگای رۆژنامەوانی 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

موجتەبا خامنەیی كێیە؟