سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

وەزیری دارایی لە رێگەی نوێنەرەكەیەوە كاری لیژنەكەی راگرت

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئایار 2022

وەزیری دارایی لە رێگەی نوێنەرەكەیەوە كاری لیژنەكەی راگرت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لە رێگەی نوێنەرەكەیەوە كاری لیژنەی خەمڵاندن و فرۆشتنی موڵكە دەستبەسەركراوەكانی كۆمپانیای نالیای راگرت، لەبەر ئەوەی نرخی خەمڵێندراویان لە نرخی ئێستای بازار زۆر زیاتر دیاریكردووە.  
سەرچاوەیەك لە لیژنەی خەمڵاندنەكە بە (درەو)ی راگەیاند، وەزیری دارایی تانەی داوە لە كاری لیژنەكەو پێی وایە بەڕێوەبەرایەتی تۆماری خانوبەرە (تاپۆ) نرخی ئەو موڵكانەی لە نرخی ئێستای بازاڕ زۆر زیاتر دیاریكردووەو وەزیری دارایی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێناوە بۆ دووبارە خەمڵاندنەوەی. 
ئەو لیژنەیەی كە پێكهاتووە بۆ خەمڵاندن و فرۆشتنی ئەو زەویانەی لە بری بارمتەی قەرزی كۆمپانیاكان، لە بەڕێوەبەری تاپۆی سلێمانی و نوێنەری بانكەكان و وەزارەتی دارایی و چەند شارەزایەك پێكهاتووە، ئەمڕۆ وادەی فرۆشتنی چوار پارچە زەوی ناو پرۆژەی چاڤیلاندبوو كە لەبری قەرزەكانی كۆمپانیای (نالیا) خرابوە  زیادكردنی ئاشكراوە بۆ فرۆشتن.
بەڵام ئەمڕۆ وەزیری دارایی لە رێگەی نوێنەرەكەیەوە كاری لیژنەكەی راگرت چونكە كەس بارمتەی یاسایی دانەنا ئەویش بەهۆی ئەوەی:
•    نرخی زەویەكان زۆر بەرز دیاری كراون و لە نرخی ئێستای بازاڕ زۆر زیاتر دانراون. 
•    زەویەكان كێشەیان لەسەرەو لەبری قەرزەو هیچ سەرمایەدارێك ئامادەنەبوو ئەو زەویانە بكرێت

ئەو سەرچاوەیەی لیژنەی خەمڵاندنەكەی ئەوەی بۆ (درەو) باسكرد، بۆ هەر دۆنمێك زیاتر لە (3 ملیار) دینار دیاریكراوە كە نرخەكە زۆر بەرز دیاریكراوە، ئەو چوار پارچە زەویەی ناو چاڤیلاند بە زیاتر لە (155 ملیار) دینار خەمڵندراوە لەكاتێكدا لە ئێستادا ئەو چوار پارچە زەویە نزیكەی (100) ملیار دینار نرخی راستەقینەیەتی، واتا لیژنەكە بە نزیكەی (50) ملیار دینار زیاتر خەمڵاندوویانە،  بۆیە هیچ سەرمایەدارێك ئامادەنەبوو ئەو سێ پارچە زەویە بكرێت.
لە كاتێكدا ئەگەر كەس ئامادە نەبێت ئەو پارچە زەویانە بكرێتەوە ئەوا دەبێت وەزارەتی دارایی خۆی هەڵیبگرێتەوە كە زیانێكی دارایی زۆر دەكات بە پێی نرخی رۆژ بە كەمتر لە 20%ی نرخی ئێستای بازاڕ.
ئەو چوار پارچە موڵكەی ناو پرۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند كە كۆمپانیای نالیا وەكو بارمتە دایناوە بریتین لە:
•     موڵكی ژمارە (311/139) كەرتی (1 مەڵكەندی و دەباشان) كە دەكەوێتە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە (6) دۆنم و نرخەكەی (21) ملیار دینارە.  
•    موڵكی ژمارە (299/139) كەرتی (1 مەڵكەندی و دەباشان) كە دەكەوێتە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە (9) دۆنم و نرخەكەی (36) ملیار دینارە.  
•    موڵكی ژمارە (300/139) كەرتی (1 مەڵكەندی و دەباشان) كە دەكەوێتە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە (26) دۆنم و نرخەكەی (67) ملیار دینارە.  
•    موڵكی ژمارە (298/139) كەرتی (1 مەڵكەندی و دەباشان) كە دەكەوێتە ناو پرۆژەی چاڤیلاندەوە (8) دۆنم و نرخەكەی (30) ملیار دینارە.  
•    كۆی گشتی نرخی ئەو چوار پارچە زەویە زیاتر لە (155 ملیار) دینارە 


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان