سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پلاسخارت سەرۆكی حزبەكانی هەرێم كۆدەكاتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئایار 2022

پلاسخارت سەرۆكی حزبەكانی هەرێم كۆدەكاتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو): 
پلاسخارت دەیەوێت ئەم هەفتەیە سەرۆكی حزبەكانی كوردستان لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر كۆبكاتەوە، نەتەوە یەكگرتووەكان دژی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستانە.
سەرچاوەیەكی باڵای سیاسی بە (درەو)ی راگەیاند، جینین پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، پەیوەندی بە سەرۆك‌و كەسی یەكەمی هەموو حزبە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانەوە كردووە. 
سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، پلاسخارت سەرۆكی حزبەكانی هەرێمی كوردستانی بانگهێشتكردووە بۆ كۆبونەوەیەك لەبارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە هەولێر. 
پلاسخارت كە بەمدواییە‌و بۆ دووەمینجار هۆشداریدا لەبارەی ئەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان لە مەترسیدایە، دەیەوێت لەم هەفتەیەدا كۆبونەوەی سەرۆكی حزبەكان لە هەولێر بەڕێوەبچێت‌و تێیدا لایەنەكان لەسەر وادە‌و شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان رێكبكەون. 
پلاسخارت كە نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات، دژی دواكەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لەوادەی خۆیدا. 
لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەپێش هەموشیانەوە پارتی‌و یەكێتی لەبارەی یاسای هەڵبژاردن‌و شێوازی كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن‌و راپرسی هەرێم ناكۆكن. 
سەرچاوەی سەرەكی ناكۆكی پارتی‌و یەكێتی پەیوەندی بەشێوازی هەڵبژاردنەوە هەیە، یەكێتی داوا دەكات هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هاوشێوەی دواین هەڵبژاردنی عێراق بەشێوەی (فرە بازنە) بەڕێوەبچێت، واتە هەرێمی كوردستان بكرێت بە چوار بازنە‌و هەر پارێزگایەك بازنەیەكی هەڵبژاردن بێت، لەمەشدا یەكێتی بەپلەی یەكەم مەبەستی ئەوەیە (11) كورسی كۆتای پێكهاتەكان دابەشبكرێت بەسەر بازنەكانی هەڵبژاردن‌و كۆتایی بە هەموونی پارتی بەسەر كورسی كۆتاكاندا بهێنێت. 
ئەوانەی داوای (فرەبازنە)ی هەڵبژاردن دەكەن بریتین لە (یەكێتی+ نەوەی نوێ+ كۆمەڵی دادگەریی+ یەكگرتووی ئیسلامی+ سەربەخۆكان كە سێ پەرلەمانتارن+ 3 پەرلەمانتاری گۆڕان). 
ئەوانەی داوا دەكەن هاوشێوەی پێشتر هەڵبژاردن بەشێوەی (یەك بازنە) بەڕێوەبچێت بریتین لە (پارتی+ شیوعی+ سۆسیال دیموكرات+ زەحمەتكێشان+ بزوتنەوەی ئیسلامی+ پەرلەمانتاری پێكهاتەكان). 
 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان