سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

وەزارەتی دارایی دابەشكردنی موچە بە ئەلیكترۆنی دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئایار 2022

وەزارەتی دارایی دابەشكردنی موچە بە ئەلیكترۆنی دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
وەزارەتی دارایی‌و ئابوری حكومەتی هەرێم یەكەم تێستی دابەشكردنی موچەی بەشێوەی ئەلیكترۆنی جێبەجێكرد، هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی پرۆسەكە بدرێت بە كەرتی تایبەت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە (درەو)ی راگەیاند، ئەمڕۆ تێستی دابەشكردنی موچە بەشێوەی ئەلیكترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیای بانكەكان  لە هەولێر جێبەجێكرا.
بەپێی قسەی سەرچاوەكە، لە تێستەكەی ئەمڕۆدا ژمارەیەك موچەخۆر لەماوەی چەند خولەكێكی زۆر كەمدا، بەشێوەی كارتی ئەلیكترۆنی موچەكەیان وەرگرتووە‌و دەركەوتووە سیستمەكە كارایە. 
حكومەتی هەرێم لە ساڵی 2011ەوە ئەم سیستمە ئەلیكترۆنییەی كڕیوە، بەڵام تائێستا نەیخستوەتە بواری كاركردنەوە، وەزارەتی دارایی بەنیازە ئەم سیستمە لە هەموو بانكەكانی هەرێم بخاتە كارەوە‌و كارمەندانی وەزارەتی دارایی كاروبارەكان بەڕێوە ببەن، بەڵام بەپێی قسەی سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی، هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشكردنی موچە لە هەر زۆنێك (سەوزو زەرد) بدرێت بە كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت. 
ئەوانەی ئاگاداری وردەكاری سیستمە ئەلیكترۆنییەكەن دەڵێن ئەم سیستمە دەبێتەهۆی چارەسەركردنی چەند كێشەیەك كە ئێستا هەن، لەوانە:
1-    كێشەی كەمی نەختینە لە بانكەكان چارەسەر دەكات
2-    قەرەباڵغی لەبەردەم بانكەكاندا كەم دەكاتەوە 
3-    فەرمانبەر‌و موچەخۆر هەركاتێك بیەوێت دەتوانێت هەموو موچەكەی یان بەشێكی لە بانك رابكێشێت 
4-    موچەخۆر لە هەر ناوچەیەكی كوردستان بێت، دەتوانێت لە نزیكترین بانك موچەكەی وەربگرێت
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان