سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

"دەسەڵاتدارانی کورد راستەوخۆ بەشداربوون لە تیرۆرکردنی سەردەشتدا "

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 ئایار 2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
هەریەک لە رێکخراوەکانی ئازادی رۆژنامەوانی بێسنوور (FPU)، کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان (CPJ) و پەیامنێرانی بێ سنوور (RSF) لە راپۆرتێکی 43 لاپەرەییدا چەندین دۆکیومێنت و زانیاری ورد لەسەر تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان ئاشکرا دەکەن.
لەیادی 12 ساڵەی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنوسی کورد سەردەشت عوسماندا، لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن سێ گروپی داکۆکیکاری ڕۆژنامەوانییەوە بڵاو دەکرێتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکەن دەسەڵاتدارانی کوردی عێراق "ئەگەری ئەوە هەیە ڕاستەوخۆ تێوەگلابن" لە کوشتنی سەردەشت عوسماندا بە هۆی بڵاوکردنەوەی نوسینێکەوە.
ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکی 43 لاپەڕەییدا بە دروشمی جیهانێکی سەلامەتتر بۆ وتنی راستییەکان بڵاوکرایەوە، تێیدا چاوپێکەوتن لەگەڵ دەیان شایەتحاڵ و شیکردنەوە بۆ فایلەکانی کەیسەکە کراوەو بە دواداچوون بۆ وێنەی مانگە دەستکردەکانی شوێنی رفاندنەکەو کوشتنەکەی کراوە. راپۆرتەکە گەیشتووە بەو ئەنجامەی کە سەردەشت عوسمان کراوەتە ئامانج تەنها بەهۆی وتارێکەوە کە ساڵێک بەر لە کوژرانی نوسیبوی و تێیدا ڕەخنەی لە بنەماڵەی مەسعود بارزانی گرتبوو.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە بونی هەڵەی گەورە کردوە لە راپۆرتی لیژنە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمدا سەبارەت بە شێوازی ڕفاندن و تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان و هەروەها بەڵگەی متمانە پێکراوی دەست کەوتووە کە دەسەڵاتدارانی کورد ڕاستەوخۆ دەستیان هەبووە لە کوشتنەکەدا.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

هاوسەنگیی هێز و گۆڕینی نەخشەی سیاسیی کوردستان

null
پێش 23 کاتژمێر

پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق 2019 - 2025

null
٢٥ حوزەیران ٢٠٢٦

ژمارەی موچەخۆران لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم