سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بافڵ تاڵەبانی: رێگای بە کەس نادەین ھێزی تایبەتی ھەبێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 نیسان 2022

بافڵ تاڵەبانی: رێگای بە کەس نادەین ھێزی تایبەتی ھەبێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):‏‎
دوای زیاتر لە مانگ و نیوێک لە دەستبەکاربوونی، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی بە فەرمی جەلال شێخ ناجی وەکو لێپرسراوی دەزگای زانیاری ناساند.
بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی هێزەكانی (٧٠)ی كرد.
بافڵ تاڵەبانی لە راگەیاندنی ھەواڵی ئەم سەردانەیدا لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک، بۆ یەکەمجار (جەلال شێخ ناجی) وەکو لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری—زانیاریی ھەرێمی کوردستان ناساندووە.
رۆژی ١٠ ئازاری ئەمساڵ لە مەراسیمێکدا دوور لە چاوی کامێراکان، جەلال شێخ ناجی وەکو بەرپرسی دەزگای زانیاری لە شوێنی (ئەژی ئەمین) دەستبەکاربوو، میدیای یەکێتی ھەواڵی گۆڕانکارییەکەی دەزگای زانیاری بڵاونەکردەوە.
شەوی ٩ی ئازاری ئەمساڵ دوای تێکچونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، ئەژی ئەمین لێپرسراوی پێشووی دەزگای زانیاری، سلێمانی بەرەو ھەولێر بەجێھێشت و لەوکاتەوە نەگەڕاوەتەوە.
ئەژی ئەمین کە لەدوای رووداوەکانی ٨ی تەموزی ناوخۆی یەکێتییەوە بەرپرسیارێی دەزگای زانیاری وەرگرت، لەدوای دورخستنەوەی لە دەزگاکە لە دوو بۆنەی گشتیدا راگەیەندراوی بڵاوکردەوەتەوەو باسی لە دەستوەردانی وڵاتان کردووە لە کاروباری ناوخۆی ھەرێم، بەڵام تائێستا ھیچ قسەیەکی لەبارەی دورخستنەوەی لە پۆستەکەی نەکردووە.
جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی نوێی دەزگای زانیاری ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیەو پێشتر بەرپرسی ھەواڵگری ھێزەکانی ٧٠بووەو ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە.
بافڵ تاڵەبانی لەسەردانەکەی ئەمڕۆیدا بۆ لای ھێزەکانی (٧٠) بە ئامادەبوونی وەزیری پێشمەرگە وتویەتی" رێگا بە ھیچ کەسێک نادەین ھێزی تایبەتی ھەبێت و بەھەموو شێوەیەک دژی دەوەستینەوە.
یەکێک لە ھۆکارەکانی تێکچوونی پەیوەندی بافڵ تاڵەبانی و ئەژی ئەمین لێپرسراوی پێشووی دەزگای زانیاری، دروستکردنی ھێزێکی تایبەت بوو لەلایەن ئەژی ئەمینەوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان