سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

پارتی لە حزب‌و حكومەت كەناڵی (رووداو) بایكۆت دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 نیسان 2022

پارتی لە حزب‌و حكومەت كەناڵی (رووداو) بایكۆت دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

  (درەو): 
پارتی بە بروسكەیەك ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئاگادار دەكاتەوە بایكۆتی كەناڵی (رووداو)ی سەربە نێچیرڤان بارزانی بكەن "روداو لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستان كارناكات" پێشتریش مەسرور بارزانی كەناڵی روداوی لە وەزیرەكانی پارتی قەدەغەكرد.  
 (درەو): 
پارتی لە حكومەت‌و لە حزبیش كەناڵی (رووداو)ی سەربە نێچیرڤان بارزانی بایكۆت كردووە، ئەم بابەتە لەناو پارتی مشتومڕی دروستكردووە. 
بە فەرمانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و لەسەر داوای مەسرور بارزانی بە بروسكەیەك مەكتەبی سیاسی پارتی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی (هەولێر- سلێمانی هەڵەبجە- كەركوك- گەرمیان)‌و (مەكتەبی سیاسی)‌و (هەموو لقەكانی) پارتی ئاگاداركراون چاوپێكەوتن لەگەڵ كەناڵی (رووداو) نەكەن. 
ئەم فەرمانە حزبییەی پارتی رۆژی (7)ی ئەم مانگە دەرچووە، تێیدا ئاماژە بەوەكراوە" ماوەیەكە تەلەفزیۆنی رووداو موراعاتی ئەمنی نەتەوەیی ناكات، هەندێك بابەت دەوروژێنێ لە بەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندا نییە، بۆیە دەبێت هەڤاڵان خۆیان لە چاوپێكەوتن لەگەڵ تەلەفزیۆنی رووداو بپارێزن، تا ئەو كاتەی كەناڵەكە بە رەفتارەكانیدا دەچێتەوە".
بەپێی زانیارییەكان (درەو)، لە مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە وەزیرەكانی پارتی قەدەغەكراوە قسە بۆ كەناڵی (رووداو) بكەن. 
ئەم بڕیارانەی مەسعود بارزانی‌و مەسرور بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی نیگەران كردووە كە خاوەنی كەناڵی (رووداوە). 
لە دوای دروستكردنی كەناڵی (رووداو)ەوە، چەندجارێكە نێچیرڤان بارزانی دەكەوێتە ژێر فشاری مەسعود بارزانی مامی، بەپێچەوانەی میدیا فەرمییەكانی پارتییەوە، (رووداو) رێگا بە تێپەڕبوونی بۆچوونی بەشێك لە نەیارانی سیاسی پارتیش دەدات، ئەمە ناڕەزایەتی دروستكردووە، لەپاڵ ئەمەدا سەرچاوەی داهاتی كەناڵەكە دەبەسرێتەوە بە پارتییەوە‌و پارتی داوای دەستوەردان دەكات لە بەڕێوەبردنی كەناڵەكەدا. 


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 7 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان