سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەرۆکی زانکۆیەک فەرمانی وەزیری پێشێلکردووە

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 نیسان 2022

سەرۆکی زانکۆیەک فەرمانی وەزیری پێشێلکردووە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو):
 سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، فەرمانێکی وەزیری خوێندنی باڵای لەبارەی شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتی دارایی پێشێلکردووە.
وەزیری خوێندنی باڵا بە فەرمانی وەزاری ژمارە (٤٤٥٤) لە ٢ی ئازاری ئەمساڵ، بەشێک لە دەسەڵاتەکانێ شۆڕکردوەتەوە بۆ سەرۆکی زانکۆکان.
وەزیر لە نوسراوەکەیدا، سەرۆکی زانکۆکان ناچار دەکات دەسەڵاتی خەرجی لەسەر داهات، بۆ ڕاگری کۆلێژەکان بە ڕێژەی ٢٠٪‏و بۆ راگری پەیمانگاکان بە ڕێژەی ٢٥٪‏ دابەزێنن.
سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ٢٦ رۆژ دوای نوسراوەکەی وەزیری خوێندنی باڵا فەرمانێکی دەرکردووە، وەکو نەریتێکی ساڵانە بەشێک لە دەسەڵاتەکانی بۆ راگری کۆلێژو پەیمانگاکان شۆڕکردوەتەوە، بەڵام گرنگترین  خاڵی فەرمانەکەی وەزیر کە پەیوەندیدارە بە دەسەڵاتی خەرجی لە سەر داهات، تەرک کردوەو ئامادە نیە بچێتە ژێرباری جێبەجێکردنی.
ئەمە لەکاتێکدایە سەرۆکی زانکۆ لە نوسراوەکەیدا وەکو پاڵپشتی ئاماژەی بە نوسراوەکەی وەزیری خوێندنی باڵا کردووە.
ئەم نوسراوەی سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ناڕەزایەتی لەناو راگری کۆلیژەکاندا دروستکردووە.
کۆلێژو پەیمانگاکان خوێندنکاری پارالێڵ و ئێوارانیان هەیە، لەم رێگایەوە ساڵانە داهاتێکی زۆریان دەستدەکەوێت،ئێستا زۆربەی ئەم داهاتانە دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکی زانکۆکان، لەسەر چۆنیەتی خەرجکردنی ئەم داھاتانە لەلایەن سەرۆکی زانکۆکانەوە گومانی گەندەڵی و بەھەدەردان ھەیە، بەتایبەتیش کە ئەم داھاتانە ناچنە چوارچێوەی نەسریەی مانگانەی کۆلێژو پەیمانگاکانەوە.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان