سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

وەزیری نەوتی عێراق: داهاتی نەوتی هەرێم دەخرێتە حسابێكەوە لە بانكێكی جیهانیی

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 نیسان 2022

وەزیری نەوتی عێراق: داهاتی نەوتی هەرێم دەخرێتە حسابێكەوە لە بانكێكی جیهانیی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


(درەو): 
یەكەمین كۆبونەوەی وەفدی هەرێمی كوردستان‌و وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ رادەستكردنی نەوتی هەرێم، كۆتایی هات، بەغداد جەخت لەسەر رادەستكردنی نەوت دەكات، وەفدی هەرێم جارێكی تر دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد.  
دوای كۆبونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ خالید شوانی سەرۆكی وەفدی هەرێم، ئیحسان عەبدولجەباری وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بنەمای سەرەكی ناردنی سەرجەم  ئەو گرێبەست‌و رێككەوتنانە لەخۆدەگرێت كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتان‌و كۆمپانیا نەوتییەكاندا كردوویەتی، ئەمە بۆ مەبەستی (پێداچوونەوە، هەمواركردن‌و باشكردن)ی گرێبەستەكان. 
وەزیری نەوتی عێراق وتی:" دەبێت هەموو ئەو لایەنانەی كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم گرێبەستی لەگەڵدا كردوون، حەواڵەی لای كۆمپانیایەكی نەوتیی بكرێن كە بۆ ئەم مەبەستە‌و لەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دروستدەكرێت‌و بارەگای كۆمپانیاكە لە هەولێر دەبێت‌و لەلایەن حكومەتی فیدراڵییەوە خاوەندارێتی كۆمپانیاكە دەكرێت‌و دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی سەرجەم چالاكییە نەوتییەكانی پێدەسپێردرێت، دەسەڵات‌و پێوەرەكانی كاركردنی كۆمپانیاكە لەلایەن كۆمپانیای نیشتمانی نەوت‌و وەزارەتی نەوتی فیدراڵییەوە ئامادە دەكرێت. 
وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە ئاماژەی بەوەكرد، حساب بانكییەك لە یەكێك لە بانكە جیهانییەكان دروست دەكرێت‌و سەرجەم داهاتەكانی فرۆشتن‌و هەناردەی نەوت خاوی هەرێم دەخرێتە ئەو بانكەوە، وەزارەتی دارایی خاوەندارێتی حساب بانكییەكە دەكات‌و داهاتەكانی نەوتی هەرێم بەكاردەهێنرێت بۆ زامنكردنی بودجەی هەرێم لە حاڵێكدا ئەگەر ناردنی پارەكە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ دواكەوت. 
وەزیری نەوتی عێراق ستایشی تێگەیشتنی ئەندامانی وەفدی هەرێمی كرد بۆ ئەو بابەتانەی كە لە كۆبونەوەكەدا باسكراون، وتی: وەفدی هەرێم جارێكی تر دەگەڕێنەوە بەمەبەستی دەستپێكردنی گەڕێكی تری گفتوگۆ. 
خالید شوانی سەرۆكی وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كۆبونەوەكە راشكاوانە بووە، رێككەوتن كراوە لەبارەی دانانی میكانیزم، بەجۆرێك ببێت بە پلانی كاری داهاتوو بۆ چاەسەكردنی كێشەی نەوت بەشێوەیەكی ریشەیی بە هەموو جومگەكانییەوە. 
شوانی باسی لەوەكرد، یاسای نەوت‌و غاز باشترین چارەسەرە بۆ سڕینەوە هەموو كێشەكان‌و ئەم كۆبونەوەیە سەرەتایەكی باش بووە بۆ هاریكاری نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق‌و حكومەتی هەرێم. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 9 کاتژمێر

ئێران: لە هێرشەكاندا 4900كەس كوژراون 480یان مەدەنین

null
١٠ ئازار ٢٠٢٦

هەرێم رێگەنادات نەوتی كەركوك بە بۆری بچێت بۆ توركیا

null
٩ ئازار ٢٠٢٦

ئێران، خاوەنی چوارەم گەورەترین یەدەگی نەوتی جیهان