سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

چارەنوسی وەزیری دارایی یەكلادەكرێتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 نیسان 2022

چارەنوسی وەزیری دارایی یەكلادەكرێتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
وەفدی پارتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەدان بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنوسی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، وەزیری دارایی بەشدارە لە كۆبونەوەكەدا. 
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، وەفدی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزوتنەوەی گۆڕان لە هۆڵی (سەعد عەبدوڵا) لە هەولێر، لە كۆبونەوەدان. 
ئەم كۆبونەوەیە بۆ یەكلاكردنەوەی چارەنوسی ئاوات شێخ جەناب وەزیری داراییە كە سەربە بزوتنەوەی گۆڕانە‌و ماوەی زیاتر لە مانگێكە نیگەرانە‌و ناچێتەوە بۆ وەزارەتەكەی. 
لە كۆبونەوەكەی هۆڵی (سەعد عەبدوڵا)دا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت‌و هەریەك لە پشتیوان سادق سەرۆكی تیمی پارتی لە حكومەت‌و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەشدارن، لە بزوتنەوەی گۆڕانیش  مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێم‌و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی‌و دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوە.
بەر لە كۆبونەوەی نێوان وەفدی پارتی‌و گۆڕان، ئەنجومەنی وەزیرانی لە كۆبونەوەدا بوو، سەرباری ئەوەی لە هەولێر بوو، بەڵام ئاوات شێخ جەناب بەشداری لە كۆبونەوەكەی حكومەتدا نەكرد. 
لەپاڵ یەكلاكردنەوەی كێشەكەی وەزیری داراییدا، پێشبینی دەكرێت تیمی پارتی‌و گۆڕان تاوتوێی چەند پرسێكی تری هاوبەشی نێوانیان بكەن لەوانە لەمپەرەكانی بەردەم جێبەجێكردنی تەواوەتی رێككەوتنی نێوان هەردوو حزبەكە بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم‌و پرسی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كە ئێستا مشتومڕی لەنێوان پارتی‌و لایەنەكانی تردا دروستكردووە.
لە پرسی هەڵبژاردندا، بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتیدا نییە‌و هاوشێوەی یەكێتی‌و لایەنەكانی تر داوای هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەكات، بەجۆرێك هەڵبژاردنی داهاتوو بەشێوەی فرەبازنەیی بەڕێوەبچێت.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 18 کاتژمێر

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە مانگی کانونی دووەمی 2026