سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

ماڵپەرێكی ئەمریكی: زەیدی ئامادەنەبووە قائانی ببینێت

ماڵپەرێكی ئەمریكی: زەیدی ئامادەنەبووە قائانی ببینێت و پێداگرە لەسەر روبەڕوبونەوەی هەر میلیشیایەك چەكەكەی دانەنێت، لە ئان و ساتدا بووە دژە تیرۆری عێراق پەلاماری جورف لسەخر بدات؛ قائانی بەپەلە گەیشتووەتە عێراق تا رێگری لێبكات ، قائانی داوای كردووە زەیدی میلیشیاكان چەك نەكات ئەوانیش هێرش نەكە سەر ئەمریكاو وڵاتانی كەنداو؛ زەیدی ئەوەشی رەتكردووەتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئاب 2026

ماڵپەرێكی ئەمریكی: زەیدی ئامادەنەبووە قائانی ببینێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
بڕیار بوو شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی رووبکاتە تاران-ی پایتەختی ئێران بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەی رادەستكردنی چەكی گرووپە چەكدارەكان، بەڵام گفتوگۆكان هاتنە بەغداد، دوای ئەوەی زانیاری كە بەپەلە وەسف کراوە گەیشتوەتە دەست ئیسماعیل قائانی، پلانەکەی گۆڕیوەو ناچار بوو خۆی بێتە بەغداد لەبری ئەوەی لە تاران پێشوازی لە شاندەکە بکات.
لە چەند رۆژی رابردوودا، هێزەكانی دژەتیرۆر بەرەو بەغداد جوڵەیان کرد، لە پەیامێکدا کە زەیدی هەوڵی دا ئاڕاستەی ئەو گرووپانەی بکات رەتیدەکەنەوە ملکەچی بڕیاری دەوڵەت ببن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ماڵپەڕی "الحرة" سەردانەکەی قائانی بۆ بەغداد تایبەتە بە دۆسیەی چەکی گرووپە چەکدارەکان، بەڵام ئەوەی بووە هۆی هاتنی قائانی، بەپێی سەرچاوەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی، بەتایبەتی دۆسیەی "جورف لسەخر" بووە.
 زانیاری لە ناو خودی گرووپەکانەوە گەیشتبووە جەنەڕاڵە ئێرانییەکە، کە سەرۆک وەزیران بەنیازە بچێتە ناو ئەو ناوچەیەی گرووپەكان ناولێناوە جورف لنەسرو لە دوای ئازادكردنی لە دەستی داعش هیچ هێزێكی ئەمنیی عێراق نەیتوانیووە بچێتە ناوی.
سەرچاوەکانی حکومەتی عێراق دەڵێن، هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆر و هێزە سەربازییەکانی تر لە ئامادەباشیدا بوون بۆ چوونە ناوچةکە لە هەر ئان و ساتێكدا.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، زانیارییەکە لە سەرکردەکانی گرووپەکانەوە دزەی کردووە بۆ تاران، کە وەک شوێنێکی ستراتیجی سەیری جورف سەخر دەکات و کەمێک دوای ئەوە، قائانی گەیشتووەتە بەغداد.
هاوکات لەگەڵ ئەم ئامادەکارییانە، دەزگای دژەتیرۆرو دەزگای هەواڵگری تۆڕێکی چەکداریان دەستگیركرد کە پلانی هێرشیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەبووە، ئەندامانی تۆڕەکە لە کاتی بڵاوبوونەوەی هێزە چەکدارەکاندا دەستگیرکران و کەرەستە و درۆنەکانیان دەستیان بەسەردا گیراوە، كە رووداوەكە لە پارێزگای بابل كە جورف سەخر دەكەوێتە ناو سنوری ئەو پارێزگایە.
بە وتەی سەرکردەکەیەكی چوارچێوەی هەماهەنگیـ لە کۆبوونەوەکانیدا، فەرماندەی فەیلەقی قودس هەوڵیداوە باسی گرنگی رێگریکردن لە گەیشتنی دۆخەکە بکات بۆ پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و گرووپەکاندا، بەڵام لە هەمان کاتدا هانی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دا کە قسە لەگەڵ زەیدی بکەن سەبارەت بە گرنگی نەشکاندن و لاوازنەکردنی گرووپەکان.
بەڵام زەیدی، بەپێی ئەو ئاماژانەی چوارچێوەی هەماهەنگی هەیەتی وەک ئەو سەرکردەیە دەڵێت، پێداگرە لەسەر هەنگاونان بەرەو روبەڕوبوونەوەی هەر گروپێک کە دەستبەرداری چەکەکەی نەبێت دوای ئەو ماوەیەی حکومەتی عێراق دیاریکردووە.
لە بەرامبەردا، وتوێژ و دانوستان و هەوڵ لەلایەن سەرکردە شیعییەکانەوە هەیە بۆ دروستکردنی جۆرێک لە لێكتێگەیشتن لەنێوان گرووپەکان و زەیدیدا، کە لەسەر بنەمای دانەماڵینی چەک و هێرشنەكردنە سەربەرژەوەندییەکانی ئەمریکا یان وڵاتانی کەنداو بێت، کە تاران دەیانكاتە ئامانج.
سەرچاوەیەکی نزیک لە زەیدی لە لێدوانێکدا بۆ "الحرة" ئەم پێشنیازەی بە ناقەناعەتپێکەر وەسفکردووەو جەختیکردەوە، سەرۆک وەزیران بەرەو چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت دەڕوات و بابەتەکە قابيلى سازشكردن نییە. 
فەرماندەی سوپای پاسداران، کە لە لیستەکانی تیرۆری ئەمریکادایە، سەردانەکەی هیچ ئەنجامێکی نەبووە كە تا ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتایی نەهاتبوو، تا ئەو کاتەش نەیتوانیبوو چاوی بە زەیدی بکەوێت.
سەرچاوە نزیکەکەی زەیدی وتویەتی، سەرۆکی حکومەتی عێراق بەدوای پەیوەندییەکی سیاسیدا دەگەڕێت لەگەڵ ئێران، نەک پەیوەندییەکی سەربازی و رەتیدەکاتەوە پێشوازی لە فەرماندەیەکی سەربازی بکات.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

تەقینەوەكەی تاجی بەرزی پلەی گەرما نەبوو؛ درؤنی میلیشیاكان بو

null
٩ ئاب ٢٠٢٦

حوکمڕانیی چییە؟

null
٩ ئاب ٢٠٢٦

حکومەت لە کۆنتڕۆڵکردنی نرخی سوتەمەنیدا سەرکەوتوو نەبوو