سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ڕاپۆرت

داهاتی گشتی عێراق 2004 - 2026

داهاتی گشتی عێراق لە 2004 تا 2026، گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتووە، بەرزترینی ساڵی 2022 كە داهاتی گشتی عێراق 161 ترلیۆن دیناربووە، پێنج مانگی یەكەمی 2026 بڕی 33 ترلیۆن دینارە

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 ئاب 2026

داهاتی گشتی عێراق 2004 - 2026

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

سەرەتا

لە ماوەی نێوان ساڵی 2004 تاوەکو کۆتایی پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2026، داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق وێنەیەکی هاوسەنگ لە دۆخی دارایی وڵات نیشان نادەن، بەڵکو مێژوویەکن لە گۆڕانکاری و شۆکی توندی ئابووری. لە بەراوردکارییەکی خێرادا، ئەگەر داهاتی گشتی عێراق لە ساڵی 2004 ببەینە سەرەتای وەرچەرخان کە تێیدا کۆی داهات بریتی بوو لە (32 ترلیۆن و 982 ملیار) دینار، دەبینین لە ساڵی 2022 دا ئەم داهاتە گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی و بەرزبووەوە بۆ (161 ترلیۆن و 697 ملیار) دینار و بە ڕێژەی گەشەی 48% و زیادبوونی نزیکەی بڕی (52 ترلیۆن و 616 ملیار) دینار بەراورد بە ساڵی پێش خۆی.

کەچی لە بەرامبەردا، ئەم هاوکێشەیە لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی 2026 رووبەڕووی دابەزینێکی پێوانەیی و ترسناک بووەوە، بە جۆرێک کە کۆی داهات دابەزی بۆ (33 ترلیۆن و 747 ملیار) دینار، واتە تۆمارکردنی ڕێژەی گەشەی نەرێنی بە ڕێژەی (73-)% و کەمبوونەوەی قەبارەی داهات بە بڕی (90 ترلیۆن و 438 ملیار) دینار؛ ئەمەش بە ڕوونی ئاماژە بەو قەیرانە قووڵە دەکات کە ڕووبەڕووی بودجە و سیستمی دارایی وڵات بووەتەوە.

 

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە ساڵانی (2004 بۆ 5 مانگی یەکەمی 2026)

پاڵپشت بە داتاکانی وەزارتی دارایی عێراق، ساڵانە داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە ساڵی 2004 ەوە خراوەتە ڕوو سەرباری بڕو ڕێژەی گەشەی داهاتی هەرساڵێک بەراورد بە ساڵی پێش خۆی، بەجۆرێک

ساڵی 2004:
داهاتی گشتی: (32 ترلیۆن و 982 ملیار و 740 ملیۆن) دینار بووە.

ساڵی 2005:
داهاتی گشتی: ( 40ترلیۆن و 502 ملیار و 890 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: (7 ترلیۆن و 520 ملیار و 150 ملیۆن) دینار بووە بە ڕێژەی (23%).
ساڵی 2006:
داهاتی گشتی: (49 ترلیۆن و 55 ملیار و 550 ملیۆن) دینار بووە. 
بڕی گەشە:  (8 ترلیۆن و 552 ملیار و 660 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی (21%).
ساڵی 2007:
داهاتی گشتی: (54 ترلیۆن و 599 ملیار و 450 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: (5 ترلیۆن و 543 ملیار و 900 ملیۆن) دینار، بە ڕێژەی (11%).
ساڵی 2008:
داهاتی گشتی: (80 ترلیۆن و 252 ملیار و 180 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: (25 ترلیۆن و 652 ملیار و 730 ملیۆن) دینار، بە ڕێژەی (47%).
ساڵی 2009:
داهاتی گشتی: (55 ترلیۆن و 209 ملیار و 350 ملیۆن) دینار بووە. 
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (25 ترلیۆن و 42 ملیار و 830 ملیۆن) دینار بووە، بە ڕێژەی  .(-31%)
ساڵی 2010:
داهاتی گشتی: (69 ترلیۆن و 521 ملیار و 117 ملیۆن) دینار بووە. 
بڕی گەشە: (14 ترلیۆن و 311 ملیار و 767 ملیۆن) دینار، بە ڕێژەی (.(26%
ساڵی 2011:
داهاتی گشتی: (99 ترلیۆن و 998 ملیار و 776 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: (30 ترلیۆن و 477 ملیار و 659 ملیۆن)، بە ڕێژەی (.(44%
ساڵی 2012:
داهاتی گشتی: (119 ترلیۆن و 446 ملیار و 403 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: (19 ترلیۆن و 447 ملیار و 627 ملیۆن) دینار، بە ڕێژەی (.(19%
ساڵی 2013:
داهاتی گشتی: (113 ترلیۆن و 767 ملیار و 195 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (5 ترلیۆن و 679 ملیار و 208 ملیۆن)  دینار، بە ڕێژەی (.(-5%
ساڵی 2014:
داهاتی گشتی: (105 ترلیۆن و 386 ملیار و 623 ملیۆن) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (8 ترلیۆن و 380 ملیار و 572 ملیۆن) دینار، بە ڕێژەی (.(-7%
ساڵی 2015:
داهاتی گشتی: (66 ترلیۆن و 390 ملیار و 527 ملیۆن و 585 هەزار و 690) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (38 ترلیۆن و 996 ملیار و 95 ملیۆن و 414 هەزار و 310) دینار، بە ڕێژەی (.(-37%
ساڵی 2016:
داهاتی گشتی: (54 ترلیۆن و 327 ملیار و 966 ملیۆن و 403 هەزار و 817) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (12 ترلیۆن و 62 ملیار و 561 ملیۆن و 181 هەزار و 873) دینار، بە ڕێژەی (.(-18%
ساڵی 2017:
داهاتی گشتی: (77 ترلیۆن و 281 ملیار و 376 ملیۆن و 608 هەزار و 806) دینار بووە.
بڕی گەشە: (22 ترلیۆن و 953 ملیار و 410 ملیۆن و 204 هەزار و 989) دینار، بە ڕێژەی (.(42%
ساڵی 2018:
داهاتی گشتی: (106 ترلیۆن و 467 ملیار و 376 ملیۆن و 919 هەزار و 741) دینار بووە.
بڕی گەشە: (29 ترلیۆن و 186 ملیار و 310 هەزار و 935) دینار، بە ڕێژەی (.(38%
ساڵی 2019:
داهاتی گشتی: (107 ترلیۆن و 566 ملیار و 995 ملیۆن و 372 هەزار و 353) دینار بووە.
بڕی گەشە: (1 ترلیۆن و 99 ملیار و 618 ملیۆن و 452 هەزار و 612) دینار، بە ڕێژەی (.(1% 
ساڵی 2020:
داهاتی گشتی: (63 ترلیۆن و 199 ملیار و 689 ملیۆن و 372 هەزار و 22) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (44 ترلیۆن و 367 ملیار و 306 ملیۆن و 331 دینار)، بە ڕێژەی (.(-41%
ساڵی 2021:
داهاتی گشتی: (109 ترلیۆن و 81 ملیار و 463 ملیۆن و 563 هەزار و 870) دینار بووە.
بڕی گەشە: (45 ترلیۆن و 881 ملیار و 774 ملیۆن و 191 هەزار و 848) دینار، بە ڕێژەی (.(73%
ساڵی 2022:
داهاتی گشتی: (161 ترلیۆن و 697 ملیار و 436 ملیۆن و 746 هەزار و 338) دینار بووە.
بڕی گەشە: (52 ترلیۆن و 615 ملیار و 973 ملیۆن و 182 هەزار و 468) دینار، بە ڕێژەی (.(48% 
ساڵی 2023:
داهاتی گشتی: (135 ترلیۆن و 681 ملیار و 266 ملیۆن و 197 هەزار و 996) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (26 ترلیۆن و 16 ملیار و 170 ملیۆن و 548 هەزار و 342) دینار، بە ڕێژەی (.(-16%
ساڵی 2024:
داهاتی گشتی: (140 ترلیۆن و 774 ملیار و 106 ملیۆن و 157 هەزار و 464) دینار بووە.
بڕی گەشە: (5 ترلیۆن و 92 ملیار و 839 ملیۆن و 959 هەزار و 468) دینار، بە ڕێژەی (.(4%
ساڵی 2025:
داهاتی گشتی: (124 ترلیۆن و 185 ملیار و 235 ملیۆن و 754 هەزار و 307) دینار بووە.
بڕی گەشە: کەمبوونەوە بە بڕی (16 ترلیۆن و 588 ملیار و 870 ملیۆن و 403 هەزار و 157) دینار، بە ڕێژەی (.(-12%
ساڵی 2026 (تەنها 5 مانگی یەکەم)
داهاتی گشتی: (33 ترلیۆن و 747 ملیار و 32 ملیۆن و 644 هەزار و 273) دینار بووە.
 

شەپۆلەکانی داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق

Untitled Media

 

Untitled Media

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 8 کاتژمێر

ئۆجالان: یاساکە دەرگا لەبەردەم کۆماری دیموکراتیکدا دەکاتەوە