سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

 لاڤرۆڤ پێشنیازی بەكارهێنانی دينارى بۆ عێراق كردووە لەبری دۆلار.

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 شوبات 2023

 لاڤرۆڤ پێشنیازی بەكارهێنانی دينارى بۆ عێراق كردووە لەبری دۆلار.

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:
ڕۆژنامەی (العالم):
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پێشنیازێكی خستووەتە بەردەم بەغداد بۆ چارەسەركردنی شایستە داراییەكانی لەسەر عێراق, سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ بەغداد, شایستەی كۆمپانیا ڕوسییە كەڵەكەبووەكانی لەسەر عێراق تاوتوێكردووە, كە بەهۆی سزاكانی ئەمریكاوە نەیتوانیوە ڕادەستی بكات.
لاڤرۆڤ جەختیكردووە لەسەر لەسەر پێوێستی دەستبەردابون لەدۆلارو بەكارهێنانی دراوی نیشتمانی لەئاڵوگۆڕە بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات, پێدەچێت ئەوە ئاماژەیەكی ناڕاستەوخۆبێت بۆ عێراق تابچێتە پاڵ پەیماننامەی نەختینەی نێوان ڕوسیاو ئێران, كە مامەڵەی بازرگانی لەسەر بنەمای دۆلارو یۆرۆ دەكەن, بەڵام چارەسەری نەختینە بە دراوی نیشتمانی نێوان هەردووڵات دەكەن.
كۆمپانیاكانی لۆك ئۆیل و غازبرۆم كار لەكێڵگەكانی خۆرئاوای قوڕنە/2 و بەدرەو بلۆكی-10 و هەندێ كێڵگە لەكوردستان دەكەن, سزاكانی ئەمریكا كاریگەری هەبووە لەسەر زۆرینەی وەبەرهێنانەكانی ڕوسیا لەعێراق, بەتایبەت ئەو كۆمپانیایانەی لە كێڵگەكانی مۆڵەتپێدانی نەوتیی كاردەكەن, كە تێچوو و قازانجەكانیان لەڕێی حەواڵەی داراییەوەیە.
وێڕایی ئاستەنگی تر كە بۆ  كۆمپانیا ڕوسییەكان دروستبووەو,  پەیوەستە بە چۆنییەتی جێبەجێكردنی گرێبەسەتە لاوەكییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیاكانی ترو چۆنییەتی دابینكردنی پارە بۆیان, كە ئەوەش وادەكات بەدوای میكانیزمی نوێدا بگەڕێن بۆ چارەسەركردنی حساباتەكانیان لەگەڵ حكومەتی عێراقی.
جێبەجێكردنی ئەو میكانیزمە تازەیە بەوە دەبێت عێراق پابەندییە داراییەكانی سەری بەرامبەر بەكۆمپانیا ڕوسییەكان بەدینار بدات لەبری دۆلاری ئەمریكی, بەهۆی نەبونی هەناردەی عێراقیش بۆ ڕوسیا, ئەوە دەبێتە هۆی گێڕانەوەی جارێكی تری دیناری عێراقی بۆ بازاڕەكان و بەقاچاغبردنی دۆلار بەڕێگای جیاواز بۆ ڕوسیا.
توركی ئەلعەتبی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی, وردەكاری لەبارەی گفتوگۆكانی لاڤرۆڤ لەبەغداد  ئاشكراكردووە, عەتبی ڕایگەیاندووە: قەبارەی بازرگانی لەگەڵ ڕوسیا لەكۆمەڵێك دۆسییەدا ساڵانە دەگاتە چەند ملیارێك دۆلار, وتوشیەتی: عێراق ڕایەكی بێلایەنی هەبووە لەجەنگی ڕوسیا-ئۆكرانیادا, ئەوەش هەنگاوێكی زۆر گرنگ بووە لەپێناو ئەوەی نەبێتە لایەنێك لەو قەیرانەدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە: سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا گرنگە, بەوپێودانگەی بەرژەوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ بەغداد لە (4) دۆسییەدا تاوتوێكردووە, كە دیارترینیان وزەیە بەتایبەت كە وەبەرهێنانەكانی مۆسكۆ دەگاتە (10) ملیار دۆلار, ئەوەی بەرژوەندی بەغداد و مۆسكۆش پێكەوە گرێدەدات لەو چوار دۆسییە, دیارترینیان وزەو چەك و ئاسایشی خۆراكە, لاڤرۆڤ جەختیشكردووە لەگرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی و تاوتوێكردنی ئەگەری ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و, پێدانی شایستە داراییەكان بەدراوی نیشتمانی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 2 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 3 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
پێش 23 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟