چاوپێکەوتن
١٤ حوزەیران ٢٠٢٦
چاوپێكەوتنی (درەو) لەگەڵ سیامەند موعینی
ئەرکی ئێمە ئەوەیە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببێتە مۆدێلێک بۆ بەشەکانی دیکە، نەوعێک لە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە چوارچێوەی کۆنفیدراڵییەت هەبێت، بەشەکانی دیکەی ئێرانیش خولیا ئەو فکرەیەن
چاوپێکەوتن
١٢ حوزەیران ٢٠٢٦
زوبێر ئایدار: هێشتا گومانمان لە پرۆسەی ئاشتی هەیە
لە دوای بانگەشەی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێ لە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، هێشتا پرسیاری داهاتووی تەڤگەری ئازادی کورد و هەنگاوە پراکتیکییەکانی دەوڵەت جێگای مشتومڕ و گومانن. زوبێر ئایدار، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتیدا بۆ (درەو) جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ هەبوونی هەندێک نیشانەی ئەرێنی، هێشتا هیچ گەرەنتییەکی یاسایی و هەنگاوێکی پراکتیکی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە نەگیراوە. ئەو هەروەها باس لە بەردەوامبوونی تەڤگەری ئازادی و هێزەکانی پاراستن کرد و پێی وایە چارەسەری پرسی کورد لە باکوری کوردستان کاریگەرییەکی گشتی لەسەر هەموو پارچەکانی کوردستان دەبێت. لە هەمان کاتدا، ئایدار رەخنەی لە دواکەوتنی پێکهاتنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان گرت و داوای خێراکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکهاتنی حکومەت کرد.