سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەڵبژاردنی کوردستان

یەکێتی لە هەولێر هەڵبژاردنە گشتییەکانی (1992 - 2024)

بڵاوکراوەتەوە لە: 2 تشرینی دووەم 2025

یەکێتی لە هەولێر هەڵبژاردنە گشتییەکانی (1992 - 2024)

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

راپۆرتی درەو 
? سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی (32) ساڵی ڕابردوودا و لە ساڵانی (1992 بۆ 2024)، بڕی گەشەی بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنە گشتییەکان، لە سنوری پارێزگاکانی هەولێر بۆ دوو هێندەو بە ڕێژەی (99%) زیادی کردووە، بەڵام ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە سەروو (148 هەزار) دەنگەوە لە یەکەم هەڵبژاردندا، بۆ نزیک لە (111 هەزار) دەنگ و بە ڕێژەی (25%) دابەزیوە لە دوا هەڵبژاردندا، لە هەندێک هەڵبژاردندا ئاستی دابەزینی دەنگەکانی زۆر لەو ڕێژەیەش زیاتر بووە.

یەکەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر
لە یەکەمین ئەزمونی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی 19/5/1992، یەکەمین هەڵبژاردنی گشتی بۆ پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بە پارێزگای کەرکوک یشەوە، (ملیۆنێک و 112 هەزار) هاوڵاتی مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (971 هەزار و 953) کەس بە ڕێژەی (86%) بە دروستی دەنگیان دابوو.
تەنها لە پارێزگای هەولێر ژمارەی دەنگی پێشبینیكراو بە (340 هەزار) هاوڵاتی خەمڵێندرابوو، بەڵام ژمارەی دەنگدەری راستەقینە (335 هەزار و 827) کەس بوو، بەو پێیە ئاستی بەشداری دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکەدا لە پارێزگای هەولێر (98.8%) بوو.
تەنها لە سنوری پارێزگای هەولێر، یەکێتی نیشتمانی کوردستان (148 هەزار و 352) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (44%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی دووەمی براوەی پارێزگای هەولێر بوو. 

دووەم؛ هەڵبژاردنی خولی یەکەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان (شارەوانییەکان) و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر
لە یەکەمین ئەزمونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەکان لە هەرێمی کوردستان، کە لە ڕێکەوتی 30/1/2005 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (ملیۆنێک و 767 هەزار و 993) هاوڵاتی دەنگیان دابوو.
تەنها لە پارێزگای هەولێر ژمارەی دەنگدەری راستەقینە (647 هەزار و 994) کەس بوو، لەو ژمارەیەش یەکێتی نیشتمانی کوردستان (244 هەزار و 343) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (37.7%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی دووەمی براوەی پارێزگای هەولێر بوو (16) کورسی ئەنجومەنەکەی مسۆگەر کرد. 

سێیەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر
دووەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەی فرە بازنەیی لەسەر ئاستی (18) پارێزگاکەی عێراق لە ڕێکەوتی 7/3/2010 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (2 ملیۆن و 590 هەزار و 274) هاوڵاتی مافی دەنگدانیان هەبوو، بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆمسیۆن لەو ژمارەیە (ملیۆنێک و 938 هەزار و 754) کەس بە ڕێژەی (75%) بە دروستی دەنگیان دابوو.
تەنها لە پارێزگای هەولێر (917 هەزار و 685) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (680 هەزار و 408) کەس بە ڕێژەی (74%) بە دروستی دەنگیان دابوو.
لەو ژمارەیەش یەکێتی نیشتمانی کوردستان کوردستان (124 هەزار و 632) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (18%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو بووە هێزی دووەمی پارێزگای هەولێر لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. 

چوارەم؛ هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەنجومەنی پارێزگاکان و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر
لە هەرێمی كوردستان تا ساڵی 2014 تەنها دوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەڕێوەچووە، هەڵبژاردنی یەكەم لە 30/كانوونی دووەمی 2005 كرا، بەڵام دووەم هەڵبژاردنی لە 30/4/2014 بەرێوەچوو.
بەپێی داتاکانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەو کاتەدا ژمارەی دانیشتوانی پارێزگای هەولێر (ملیۆنێک و 713 هەزارو 461) كەس بوو، لەو ژمارەیەش (975 هەزارو 326) كەس مافی دەنگدانی هەبووە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە 30/4/2014، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (30) كورسی بۆ دیاریكرا، لەو ژمارەیە 5 كورسی بۆ كۆتاكان.
لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر، كە (754 هەزار و 234) كەس دەنگیان دابوو  (5) لیست توانیان كورسی مسۆگەر بكەن، ئەوانی تر دەنگی پێویستیان نەهێنا، یەکێتی نیشتمانی لەدوای پارتییەوە بە بەدەستهێنانی (168 هەزار و 603) دەنگ و ڕێژەی (22%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکە  (6) كورسی مسۆگەر کرد.      

پێنجەم؛ هەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر
سێیەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەی فرە بازنەیی لەسەر ئاستی (18) پارێزگاکەی عێراق لە ڕێکەوتی 30/4/2014 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (2 ملیۆن و 717 هەزار و 82) هاوڵاتی مافی دەنگیان هەبوو، لەو ژمارەیە (2 ملیۆن و 128 هەزار و 167) کەس بە ڕێژەی (78%) بە دروستی دەنگیان دابوو.
تەنها لە پارێزگای هەولێر (936 هەزار و 557) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لە ژمارەیەش (744 هەزار و 489) کەس بە ڕێژەی (79.5%) بە دروستی دەنگیان دابوو.
لەو ژمارەیەش یەکێتی نیشتمانی کوردستان (168 هەزار و 688) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (23%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی دووەمی براوەی پارێزگای هەولێر بوو لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. 

شەشەم؛ هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر
چوارەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەی فرە بازنەیی لەسەر ئاستی (18) پارێزگاکەی عێراق لە ڕێکەوتی 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 144 هەزار و 730) هاوڵاتی مافی دەنگیان هەبوو، لەو ژمارەیە (ملیۆنێک و 799 هەزار و 686) کەس بە ڕێژەی (57%) بە دروستی دەنگیان دابوو.
تەنها لە پارێزگای هەولێر (ملیۆنێک و 314 هەزار و 46) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (642 هەزار و 232) کەس بە ڕێژەی (49%) بە دروستی دەنگیان دابوو.
لەو ژمارەیەش یەکێتی نیشتمانی کوردستان (79 هەزار و 945) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (12%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی دووەمی پارێزگای هەولێر بوو لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. 

حەوتەم؛ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر
پێنجەمین خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە شێوەی فرە بازنەیی لە ڕێکەوتی 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (3 ملیۆن و 450 هەزار و 773) هاوڵاتی مافی دەنگیان هەبوو، لەو ژمارەیە (ملیۆنێک و 233 هەزار و 451) کەس بە ڕێژەی (36%) بە دروستی دەنگیان دابوو.
تەنها لە پارێزگای هەولێر (ملیۆنێک و 238 هەزار و 379) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (444 هەزار و 253) کەس بە ڕێژەی (36%) بە دروستی دەنگیان دابوو.
لەو ژمارەیەش یەکێتی نیشتمانی کوردستان (65 هەزار و 862) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (15%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی سێیەمی پارێزگای هەولێر بوو لەدوای پارتی و  نەوەی نوێ‌وە. 

هەشتەم؛ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و پێگەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای هەولێر
بۆ یەکەمین جار شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە شێوەی فرە بازنەیی لە ڕێکەوتی 20/10/2024 بەڕێوەچوو، لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ئاستی گشتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان (2 ملیۆن و 899 هەزار و 578) هاوڵاتی مافی دەنگیان هەبوو، لەو ژمارەیە (ملیۆنێک و 882 هەزار و 448) کەس دەنگەکانیان بە دروستی هەژمار کراو (206 هەزار و 434) دەنگیش پوچەڵ کرایەوە.
تەنها لە پارێزگای هەولێر (ملیۆنێک و 22 هەزار و 906) کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لەو ژمارەیەش (669 هەزار و 273) کەس بە ڕێژەی (65%) دەنگەکانیان هەژمار کراو بە دروستی دەنگیان دابوو.
لەو ژمارەیەش  لە پارێزگای هەولێر یەکێتی نیشتمانی کوردستان (111 هەزار و 102) دەنگی بەدەستهێنابوو بە ڕێژەی (16.6%)ی دەنگە دروستەکانی پارێزگاکەو هێزی دووەم بوو لەدوای پارتی دیموکراتی کوردستانەوە. 

ماوەتەوە بوترێت؛ سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی (32) ساڵی ڕابردوودا و لە ساڵانی (1992 بۆ 2024)، بڕی گەشەی بەشداری هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنە گشتییەکان، لە سنوری پارێزگای هەولێر بۆ دوو هێندەو بە ڕێژەی (99%) زیادی کردووە، بەڵام ژمارەی دەنگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە سەروو (148 هەزار) دەنگەوە بۆ نزیکەی (111 هەزار) دەنگ بە ڕێژەی (25%) دابەزیوە، بۆ وردەکاری زیاتر بڕوانە خشتەکەی خوارەوە.

خشتە


دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات