سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

موچەی وەزیر و پەرلەمانتار لە دوو ملیۆنەوە بۆ پێنج ملیۆن دینار زیادكرا

بڵاوکراوەتەوە لە: 28 ئایار 2018

موچەی وەزیر و پەرلەمانتار لە دوو ملیۆنەوە بۆ پێنج ملیۆن دینار زیادكرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا): 
موچەی پەرلەمانتارو وەزیر و راوێژكارو پلە تایبەتەكان زیادكراو رێژەی پاشكەوتەكەیان لە (75%)ەوە كەمكرایەوە بۆ (40%)، بەوەش موچەی وەزیر و پەرلەمانتارێك لە (2 ملیۆن دینار)ەوە بۆ نزیكەی (5 ملیۆن) دینار زیادكرا. 
بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە دەستكاریكردنی پاشەكەوتی موچە، كە تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی گرتەوە جگە لە (وەزیر و پەرلەمانتار و پلە تایبەتەكان)، ناڕەزایی لەناو پەرلەمانتاران و راوێژكاران و پلە تایبەتیەكان دروستكرد، بۆیە حكومەتی هەرێم بە رەزامەندی پەرلەمانی كوردستان و دور لە چاوی راگەیاندنەكان بڕیاریدا دەستكاری پاشەكەوتی موچەكانیان بكرێت، بەشێوەیەك رێژەی پاشەكەوتی موچەكانیان لە (75%)ەوە بۆ (40%) كەمكراوەتەوە.
وەزیرو پەرلەمانتار كە كۆی موچەیان نزیكەی (8 ملیۆن و 300 هەزار دینار)ە، لەدوای پاشەكەوتی موچەوە رێژەی (75%)ی موچەكانیان لێبڕدرا و كۆی گشتی موچەكانیان بوو بە (2 ملیۆن و 75 هەزار دینار)، بەڵام ئێستا كە رێژەی پاشەكەوتیان بۆ (40%) كەمكراوەتەوە، كۆی موچەكەیان دەبێتە (4 ملیۆنو 980 هەزار دینار)، ئەم زیادكردنە (وەزیر و پەرلەمانتار و راوێژكار و دادوەرەكان و پلە تایبەتییەكان) دەگرێتەوە. 
بڕیارە ئەم مانگە وەزیر و پەرلەمانتار و پلە تایبەتەكان بەم سیستمە نوێیە موچەمانیان وەرگرن.
(درەو میدیا) پەیوەندی بە چەند پەرلەمانتارێكەوە كرد لەسەر ئەو پرسە، هەموویان راستی زانیارییەكانیان پشتڕاستكردەوە، بەڵام بەبەهانەی ئەوەی هاوڕێ پەرلەمانتارەكانیان نیگەران دەبن، ئامادە نەبوون بەناوی خۆیانەوە هیچ لێدوانێك بدەن.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات