ئابووری
ژاپۆن: دوو كاڵەك بە نزیكەی 30 هەزار دۆلار فرۆشران
بڵاوکراوەتەوە لە: 28 ئایار 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
ئابووری
بڵاوکراوەتەوە لە: 28 ئایار 2018
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
(درەو میدیا):
لە زیادكردنێكی ئاشكرادا لەشاری سابورۆی دوورگەی هۆكایدۆی باكوری ژاپۆن دوو كاڵەكی جۆری "یوباری" بە نرخێكی پێوانەیی فرۆشران كە 3.2 ملیۆن یەنی ژاپۆنییە ( نزیكەی 29300 هەزار دۆلار).
ساڵانە لە ژاپۆن لەگەڵ پێگەیشتنی میوە وەرزییەكاندا ئەو جۆرە لە زیادكردنی ئاشكرا بۆ ئەو جۆرە میوانە دەكرێت كە بەهایەكی زۆریان هەیە.
ژاپۆنییەكان بایەخێكی زۆر دەدەن بە میوە گرانبەهاكان و كاڵەكی یوباریش جۆرێكە لەو میوانە و كە لە دوورگەی هۆكایدۆ دەڕوێنرێت.
سەرچاوە: مۆنتیكارلۆ