سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

پەرلەمانتاران داوای كەمكردنەوەی رێژەی پاشەكەوتی موچەكەیان دەكەن 

بڵاوکراوەتەوە لە: 9 ئایار 2018

پەرلەمانتاران داوای كەمكردنەوەی رێژەی پاشەكەوتی موچەكەیان دەكەن 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئامادەكردنی: فازل حەمەڕەفعەت
بەپێی زانیارییەك كە لە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە لە ناو پەرلەمانی كوردستان دەست (درەو میدیا) كەوتووە، رێژەی پاشەكەوتی موچەی پەرلەمانتارانی كوردستان كەمدەكرێتەوە.
سەرچاوەیەكی لە پەرلەمانی كوردستانەوە كە خۆی داوایكرد ناوەكەی بڵاونەكرێتەوە ئاشكرایكرد، پەرلەمان سەرقاڵی ئامادەكردنی لیستێكی نوێی موچەیە بۆ پەرلەمانتاران.
سەرچاوەكە وتی: بڕیار بووە سبەینێ پێنج شەممە سەرۆكایەتی پەرلەمان موچەی مانگی (2)ی ساڵی 2018 وەربگرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەكردنی لیستی نوێی موچەی پەرلەمانتارانەوە دابەشكردنی موچەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ هەفتەی داهاتوو دواخراوە.
(درەو میدیا) لە چەند سەرچاوەیەكەوە زانیاری دەستكەوتووە كە پەرلەمانتارانی كوردستان لە هەموو فراكسیۆنەكان داوایانكردووە موچەكانیان زیادبكرێت و بڕی پاشەكەوتی موچەكانیان كە بەرێژەی 75% ە، كەمبكرێتەوە، لەسەر بنەمای ئەو داواكارییانە بڕیاردراوە بە كەمكردنەوەی پاشەكەوت و زیادكردنی موچەكانیان.
(درەو میدیا) بۆ وەرگرتنی زانیاری لەوبارەیەوە پەیوەندی بە چەند پەرلەمانتارێكەوە كرد، بەڵام بەبەهانەی ئەوەی ئاگاداری ئەو بڕیارە نین، هیچ لێدوانێكیان نەدا.
لە پێش پاشەكەوتی موچە پەرلەمانتارێكی كوردستان بە تەواوی دەرماڵەكانیەوە ( 8 ملیۆن و 300 هەزار) دیناری وەردەگرت، بەڵام دوای سیستمی پاشەكەوت رێژەی لە 75%ی موچەكەیان بڕدراو بڕی موچەكەیان بە پێی رێژەكە دەكاتە ( 2 ملیۆن و 75 هەزار دینار) . 


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات