سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

لە كێڵگەیەكی بچوکەوە بۆ کۆمپانیایەکی جیهانیی

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئازار 2018

لە كێڵگەیەكی بچوکەوە بۆ کۆمپانیایەکی جیهانیی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لە فرۆشتنی شقارتەوە بووە خاوەنی 60 ملیار دۆلار
هەندێك جار خاك و خۆڵ لەبەردەستی هەندێك كەسی  خۆشبەختدا دەبێتە زێڕ، ئەوەش بەسەر ملیاردێری سویدی " ئەنگفار كامبراد " دا هات كە توانی كێڵگەیەكی بچوك لە یەكێك لە ساردترین وڵاتانی دنیاوە بكاتە ئیمپراتۆریەتێكی دارایی لە 49 وڵاتی جیهاندا  و لە 28ی شووباتی رابردوودا لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

کۆمپانیای ئیکیا- سوید
كامبرادی ملیاردێر لە تەمەنی 17 ساڵیدا و پێش ئەوەی بڕوانامەی ئامادەیی بەدەستبهێنێت كۆمپانیای "ئیكیا" ی  دامەزراند كە ئەمڕۆ بووەتە یەكێك لە براندە جیهانییەكانی بازاری كەلوپەلی ناوماڵ لە جیهاندا و لێرەوە چیرۆكی سەركەوتنی 70 ساڵەی ئەم پیاوە دەستیپێكرد..
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە سایتی " عەرەبییە نێت" لە چەندین سەرچاوەوە كۆیكردوەتەوە بە گوێرەی راپۆرتی رۆژنامەوانی سایتی ( sweden.se ) كامبراد لە كێڵگەیەكی بچوكی زێدی خۆی لە گوندی " ئاگوانیاردی" سوید   لەدایكبووە و گەورە بووە و ژیانی منداڵی زۆر سەخت بووە و كاتێك تەمەنی گەیشتوەتە پێنج ساڵ دەستی بە كار كردووە و شقارتە و كەلوپەلی ئاسایی و هەرزانی بە دراوسێكانی فرۆشتووە و بەڵام دوای ئەوەی چانسی ئەوەی هەبوو لە تەمەنی 10 ساڵیدا بووە خاوەنی پایسكیلێك بە خێرایی پەرەی بە كارەكەیدا و بوووە فرۆشیارێكی گەڕۆك و قەڵەم و دەفتەر و پێداویستی تری بەسەر خوێندكاراندا دابەشدەكرد و بەوەش قازانجێكی بەرچاوی بەدەستهێنا.
لە ساڵی 1943 و 1944 كامبرادی لاو لە فراوانترین دەروازەوە چووە جیهانی بازرگانییە و توانیی كۆمپانیای " ئیكیا" بۆ فرۆشتنی كەلوپەلی ناوماڵ و راخەر دابمەزرێنێت و لە ساڵی دواتردا دەستیكرد بە داهێنان لە بواری دابینكردنی كەلوپەلی ناوماڵ بۆ هەژاران و ئەوانەی خاوەن داراییەكی مامناوەندیی و خاوەنی خانووی بچوكن و لەو بوارەشدا سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستهێنا.
لە ساڵی 1944 كامبراد بە سەرمایەیەكی زۆر كەم كۆمپانیای " ئیكیا"ی دامەزراند كە بریتیی بوو لە بەخشینێكی دارایی باوكی و ئەویش بەكاریهێنا و كردیە سەركایەی پرۆژە بازرگانییەكەی " ئیكیا" كە دوای چەند دەیەیەك بووە ئیمپراتۆریەتییكی دارایی و بازرگانی.
لە ساڵی 1947 كۆمپانیای " ئیكیا" داواكاری هاوڵاتیانی دەگەیاندە ماڵەكان و هاوڵاتیانی سوید دەیانتوانی لە كۆمپانیاەكی كەلوپەل بكڕن و بۆیان ببرێتە ماڵەوە، بۆ ئەوەش كامبراد سودی لە ئۆتۆمبیلی دابەشكردنی شیر بینی كە لە كێڵگەكەیدا بۆ دابەشكردی شیر بەكاردەهێنرا.

کامبراد لەبەردەم کۆمپانیاکەیدا
لە ساڵی 1955دا كۆمپانیای " ئیكیا" رووبەڕووی گەورەترین هەڕەشە بوەوە، كامبراد تووشی چۆك بوو كاتێك كارگەكانی سوید بڕیاریاندا بایكۆتی بكەن بەهۆی ئەوەی كەلوپەل و راخەر بە نرخێكی هەرزان دەفرۆشێت، ئەویش هیچی بەرامبەر ئەوە جگە لە دیزاینكردن و بەرهەمهێنانی چەند بەرهەمێك لە ناو ماڵەكەی خۆی و كارگەكەیدا هیچ وەڵامێكی تری نەبوو، ناچار بوو پشت بە خودی خۆی ببەستێك لە ترسی هەرەسهێنانی پرۆژە بازرگانییەكەی.
پاشان كامبراد توانی بیرۆكەی " بەستنی خودی كەلوپەلەكان"دابهێنێت و كڕیارەكان بتوانن خۆیان كەلوپەلەكانی ناوماڵ ببەستن و لەوەشدا سەركەوتوو بوو وەك راپۆرتەكەی سایتە سویدییەكە باسی لێوەكردووە ئەو بیرۆكەیە لەوانەیە لەو بایكۆتكردنەوە هەڵقوڵابێت و دواتر " ئیكیا" بووە براندی ژمارە یەك لە سوید و لەسەر ئاستی جیهانیش بووە براندێكی جیهانی لە بازاڕی كەلوپەلی ناوماڵ و  " ئەنگفار كامبراد "لە رۆژی 28ی شوباتی 2018  كۆچی دواییكرد و " ئیكیای" لە كاتێكدا بەجێهێشت كە بووەتە ئیمپراتۆریەتێكی دارایی و بازرگانی زەبەلاح لە 49 وڵاتی جیهاندا و كەم ماڵ و خانووش هەیە ئێستا بەرهەمێكی ئیكیای تێدانەبێت.

ئامادەکردنی: نامیق رەسول

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

حکومەتی فیدراڵ سێ سفری سەر دینار لائەبات؟

null
٢٧ تەممووز ٢٠٢٦

كۆنگرەی رۆژنامەوانی مەسرور بارزانی

null
٢٦ تەممووز ٢٠٢٦

کێشەی بەنزین؛ قەیرانە یان کەمتەرخەمیی حکومەت؟