سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئابووری

ئینفۆگرافیک

حكومەت دەتوانێ بێ پاشەكەوت موچە بدات؟

بڵاوکراوەتەوە لە: 22 ئازار 2018

حكومەت دەتوانێ بێ پاشەكەوت موچە بدات؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لەسەرەتای مانگی یەكی 2016 ەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان سیستمی پاشەكەوتی موچەی بەسەر موچەخۆرانی هەرێمدا سەپاندووە، كە بەرزترین موچە 75% و نزمترینیش 10%ی لە موچەی موچەخۆران بڕیوە  كە پێشتر موچەی مانگانەی موچەخۆران 850 ملیار دیناربوو بەڵام بەهۆی پاشەكەوتووە بوو بە 495 ملیار دینار، كە حكومەتی هەرێم پاشەكەوتەكەشی بۆ دابین نەدەكرا و بەردەوامیش نەوتی فرۆشتووە، ئێستاش وەك سولفە بڕی 317 ملیار دیناری لە بەغداوە پێگەیشتووە، سەرەرای بەرزبونەوەی نرخی نەوتیش هێشتا ئامادە نیە پاشەكەوت هەڵوەشێنێتەوە.

ئێستا هەرێمی كوردستان بەداهاتی نەوت و ناوخۆ و ئەو بڕە پارەیەی لە بەغدادەوە بۆی دێت (1 ترلیۆن و 53 ملیار) دیناری دەستدەكەوێت كە ئەو پارەیە بەشی موچەی تەواوەتی موچەخۆران دەكات و بڕی ( 63 ملیار ) دیناریشی زیادە لە موچەی تەواوەتی موچەخۆران.

بەپێی زانیارییەكانی  كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق  " سۆمۆ"، لە مانگی یەكی  2018 حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی ( 9631845 ) نەوتی فرۆشتووە رۆژانە دەكاتە( 344584 ) بەرمیل نەوت، نرخی بەرمیلێك نەوت ئێستا لە بازاڕەكانی جیهان 65 دۆلارە و ئەگەر  لە بەرمیلێك  55 دۆلاریشی بمێنێتەوە ئەوا دەكاتە (529751475 ) دۆلار واتا نزیكەی ( 530 ملیۆن دۆلار) كە دەكاتە ( 636 ملیار ) دیناری عێراقی.
هەروەها بەگوێرەی راپۆرتی سۆمۆ لە مانگی دوو، شوباتی 2018 حكومەتی هەرێم (  8479095 ) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە رۆژانە دەكاتە (  302369 ) بەرمیل نەوت نرخی بەرمیل بە  55 دۆلار دابنرێت ئەوا دەكاتە 466350225 دۆلار،  واتا ( 466 ملیۆن دۆلار) كە دەكاتە ( 559 ملیار دینار) . ئەمە تەنها داهاتی نەوت جگە لە داهاتی بەرهەمی نەوتی ناخۆ، هاوكات داهاتی ناوخۆش مانگانە زیاتر لە  ( 100 ملیار ) دینارە.
بەو پێیەش ئەگەر داهاتی نەوت  و ناوخۆی هەرێم ئەژمار بكەین بۆ نمونە ئەگەر داهاتی مانگی یەكی 2018 ئەژمار بكەین  دەكاتە ( 636 ملیار ) دیناری داهاتی فرۆشی نەوت  لەگەڵ ( 100 ملیار) دینار داهاتی ناوخۆ  كۆی گشتی دەكاتە ( 736 ملیار) دینار.
واتا هەرێمی كوردستان ئێستا مانگانە ( 736 ملیار) دینار داهاتی دەست دەكەوێت كە نزیكە لە موچەی تەواوەتی موچەخۆرانی هەرێم، لەگەڵ  بڕی ئەو ( 317 ملیار) دینارەی كە لەلایەن بەغداوە رەوانەی هەرێم كراوە كە دەكاتە (1 ترلیۆن و 53 ملیار) دینار كە وەك ئەوەی بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بۆ دەكەن مانگانە موچەی موچەخۆرانی هەرێم بەبێ پاشەكەوت ( 900 ملیار) دیناری پێویستە ئەوا ئەو داهاتە بەشی موچەی تەواوەتی موچەخۆران دەكات و بڕی ( 63 ملیار ) دیناریشی زیادە لە موچەی تەواوەتی موچەخۆران.

فرۆشی نەوتی هەرێم بەپێی ئەو خشتەیەی لای سۆمۆیە 

 

ئامادەكردنی: محەمەد رەئوف 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 7 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات