سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە

بڵاوکراوەتەوە لە: 2 نیسان 2018

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبووەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نرخی نەوت ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەكانی جیهاندا بەهۆی پاشەكشێی چالاكییەكانی هەڵكەندنی بیر لە ئەمریكا و پێشبینی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا لەلایەن واشنتۆنەوە بەرزبووەوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسی ئەمریكا 26 سەنت بەرزبووەوە گەیشتە 65.20 دۆلار، هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكەڵەی برێنت 44 سەنت بەرزبوەوە گەیشتە 69.78 دۆلار.
كۆمپانیای خزمەتگوزاری وزە بەیكەر هیوز لە راپۆرتی هەفتانەیدا رایگەیاند كۆمپانیا ئەمریكییەكان  سەكۆكانی هەڵكەندنی بیری نەوتیان بۆ 797 سەكۆ كەمكردووەتەوە و ئەوەش یەكەمجارە لە ماوەی سێ‌ هەفتەدا كەمبكرێتەوە.
زیاتربوونی چالاكییەكانی هەڵكەندنی بیری نەوت لە ساڵی 2016 ەوە وایكرد بڕی بەرهەمهێنانی  نەوتی خاو لە ئەمریكا بگاتە 10.43 ملیۆن بەرمیل رۆژانە و بەوەش پێش سعودیە كەوت و بووە یەكەمین وەڵاتی بەرهەمێنەری نەوت لە جیهاندا.
بەهۆی رێككەوتی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت ( ئۆپیك) بۆ دانانی كۆت و بەند لەسەر بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە ساڵی 2017دا نرخی نەوتی لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزكردەوە، سەرەڕای ئەوەش ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە روسیا لە مانگی رابردوودا گەیشتە 10.97 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا بەوەش روسیا پێش ئەمریكا كەوت و پلەی یەكەمی لە بەرهەمێنانی نەوتدا بەدەستهێنا.
هەروەها عێراقیش كە دووەم بەرهەمێنەری نەوتی رێكخراوی ئۆپیكە بڕی دیاریكراوی رێككەوتنەكە كە 4.4 ملیۆن بەرمیل بوو لە رۆژێكدا تێپەڕاند و گەیشتە نزیكەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا و ئەنجومەنی وەزیرانیش رۆژی یەكشەممە پلانی زیادتركردنی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی بۆ 6.5 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا پەسەندكرد تا هاتنی ساڵی 2022.
ئەمە لە كاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم رۆژانە بە نزیكەی ( 340 هەزار ) بەرمیل نەوت رەوانە دەكات و بە پێی وتەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم نرخی بەرمیلێك نەوتی هەرێم بەبەراود بە نەوتی برینت 10 دۆلار كەمتر دەفرۆشرێت لە بازاڕەكانی جیهان بەو پێیەش لە ئێستادا نەوتری هەرێم بە نزیكەی 60 دۆلار دەفرۆشرێت. 


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات