سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئابووری

ئینفۆگرافیک

عێراق زیاتر لە 14 ترلیۆن دیناری بۆ ماوەتەوە 

بڵاوکراوەتەوە لە: 27 ئەیلوول 2018

عێراق زیاتر لە 14 ترلیۆن دیناری بۆ ماوەتەوە 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، داهاتی عێراق بەبەراورد بە خەرجییەكانی بڕی (14 ترلیۆن و 9 ملیار) دینار زیادەی هەبووە.
بەشێوەیەكی گشتی داهاتی عێراق لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا (45 ترلیۆن و 200 ملیار) دینار بووە، ئەم داهاتەش لەدوو سەرچاوەی سەرەكییەوە بەدەستهاتووە:
یەكەم: داهاتی نەوت
لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا داهاتی نەوتی عێراق (40 ترلیۆن) دینار بووە، كە رێژەی (80%)ی كۆی گشتی بودجە پێكدەهێنێت.
دووەم: داهاتەكانی تر
داهاتەكانی تری عێراق كە لەسەرچاوەكانی ترەوە دەستكەوتوون جگە لە نەوت، لەماوەی نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا (5 ترلیۆن و 200 ملیار) دینار بووە، كە رێژەی (12%)ی كۆی گشتی بودجە پێكدەهێنێت.
بەپێی زانیاری سایتی سۆمەریەنیوز، خەرجی عێراق لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا (30 ترلیۆن و 48 ملیار) دینار بووە:
•    بودجەی وەبەرهێنان: (ترلیۆنێك و 48 ملیار) دینار لەم بوارەدا خەرجكراوە
•    بودجەی وەبەرهێنان: (29 ترلیۆن) دینار لەم بوارەدا خەرجكراوە 


بەشێوەیەكی دیاریكراو، خەرجییەكانی عێراق لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەمشێوەیە دابەشبووە:
•    موچەی فەرمانبەران: 17 ترلیۆن و 39 ملیار دینار
•    پێداویستییە خزمەتگوزارییەكان: 129 ملیار دینار
•    دانەوەی قەرزە ناوخۆیی و دەرەكییەكان: 3 ترلیۆن و 900 ملیار دینار
•    خەرجی چاودێری كۆمەڵایەتی: 6 ترلیۆن و 600 ملیار دینار


دیارترین ئەو وەزارەتانەی كە لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا زۆرترین خەرجییان هەبووە:
•    وەزارەتی دارایی: 7 ترلیۆن و 400 ملیار دینار
•    وەزارەتی ناوخۆ: 5 ترلیۆن دینار
•    وەزارەتی بەرگری: 2 ترلیۆن و 68 ملیار دینار
•    ئەنجومەنی وەزیران: ترلیۆنێك و 800 ملیار دینار


دیارترین ئەو پارێزگایانەی كە لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا زۆرترین خەرجییان هەبووە:
•    بەغداد: ترلیۆنێك و 27 ملیار دینار
•    بەسرە: 526 ترلیۆن دینار
•    زیقار: 447 ترلیۆن دینار

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 13 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات