سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ئابووری

سەرمایەدارە عەرەبەكان كۆشكەكانی ئیستانبوڵ دەكڕن

بڵاوکراوەتەوە لە: 26 ئەیلوول 2018

سەرمایەدارە عەرەبەكان كۆشكەكانی ئیستانبوڵ دەكڕن

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
دابەزینی بەهای لیرەی توركیی، سەرمایەدار و بزنسمانە عەرەبەكان بە گشتی و قەتەرییەكان بە تایبەتی هانداوە رووبكەنە توركیا  بۆ كڕینی كۆشك و خانوبەرە.
بە گوێرەی میدیاكانی توركیا 60 كۆشك لە شاری ئیستانبوڵ كە دەڕوانێت بەسەر گەرووی بۆسفۆردا خراونەتەڕوو بۆ فرۆشتن، كە لە نێویاندا 30 كۆشكی مێژووی هەیە نرخەكانیشیان لە نێوان 4.5 بۆ 95 ملیۆن دۆلاری ئەمریكیدایە، جگە لە نزیكەی 40 شووقەی كوالێتی بەرز بە نرخی 1.7 بۆ 12 ملیۆن دۆلار.
بە گوێرەی ئاژانسی " دیمیروین"ی توركی لە شاری ئیستانبوڵ 600 كۆشك هەن كەبەسەر گەرووی بۆسفۆردا دەڕوانن، و 233 كۆشكیان بە مێژوویی دادەنرێت.
هاوكات رۆژنامەی " حوڕییەت"ی توركیا رایگەیاند ناوچەی نێوان بوغازچ و سوڵتان محەمەد فاتح لە هەموو شوێنەكانی تر نرخیان بەرزترە، بەڵام هەردوو گەڕەكی بەیبیك و یانیكۆی كە دەكەونە بەری ئەوروپای بۆسفۆر و قەندیلی و ئەنادۆڵۆهیساری كە كەوتونتە بەری ئاسیا زۆرتر خواستیان لەسەرە.
رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشجداوە كە كۆشكەكانی سەر بۆسفۆر لەدوای نزمبوونەوەی بەهای لیرەی توركییەوە خواستێكی زۆریان لەسەرە و زۆربەی كڕیارەكانیش لە قەتەرەوە دێن.
سینەم یەڵماز راوێژكاری بواری خانوبەرە لە ئیستانبوڵ لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی دیمیرۆین دەڵێت بیانییەكان ئەم دۆخە بە هەل دازانن بۆئەوەی خانوەبەرەی باشیان لە توركیا دەستبكەوێت و سود لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر لیرە وەربگرن و ئاماژەبەوەشدەدات كە لە وڵاتانی عەرەبی بەگشتی و قەتەر بە تایبەتی هاتونەتە بازاڕەكەوە بۆ كڕینی كۆشك و شوقە.
راشیدەەگەیەنێت كە یاسای نوێ سەپاندوویەتی كە دەبێت كڕین و فرۆشتنی خانوبەرە بە لیرەی توركی بكرێت وەك هەوڵێكی دەسەڵاتداران بۆ پاڵپشتیكردنی دراوی نێوخۆ و دەشڵێت بەهۆی ئەوەوە بەها و نرخی كۆشەكەكان بە لیرە بەرزبوەتەوە و ئەوەش كڕیارەكانی ناوخۆی هاندا داوای نزمكردنەوەی نرخەكان بكەن.
یەڵماز ئاشكراشیدەكات كە كڕیارەكانی ناوخۆ داوادەكەن بەرێژەی 40% و 50% نرخەكان كەمبكرێنەوە نەك تەنها بۆ كۆشكەكانن بەڵكو بۆ هەموو جۆرەكانی خانوبەرە لەسەر هێڵی گەروی بۆسفۆر، رونشیكردەوە كە خاوەن كۆشك و خانوەكان هیچ داشكاندنێك بۆ بیانییەكان ناكەن.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 11 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 13 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات