درەو:
ماڵپهڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگای( سلێمانی و هەڵەبجە) و ئیدارەکانی (راپەڕین و گەرمیان) بڵاویكردەوە:
داهاتی هەفتەی رابردووی سنوری سلێمانی 4/7– 10/7/2026: ( 4 ملیار و 930 ملیۆن و 310 هەزار )دینار بووە، بەجۆرێك كە 85%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە بووەو 15%ی چەك بووە
داهاتی هەفتەی رابردووتری سنوری سلێمانی 27/6– 3/7/2026: ( 10 ملیار و 745 ملیۆن )دینار بووە، واتا بەبەراورد بە هەفتەی رابردووتر داهات بەڕێژەی (53%) كەمیكردووە.
- كۆی داهاتی حوزەیرانی سنوری سلێمانی (43 ملیار و 512ملیۆن) دینار بووە
- كۆی داهاتی ئایاریسنوری سلێمانی (51 ملیار و 667ملیۆن) دینار بووە
- كۆی داهاتی نیسان سنوری سلێمانی (43 ملیار و 405 ملیۆن) دینار بووە
- كۆی داهاتی مانگی ئازاری سنوری سلێمانی (43 ملیار و 927 ملیۆن) دینار بووە
- كۆی داهاتی مانگی شوباتی سنوری سلێمانی (68 ملیار و 313 ملیۆن) دینار بووە
- كۆی داهاتی مانگی كانونی دووەمی سنوری سلێمانی (52 ملیار و 336 ملیۆن) دینار بووە